بەهۆی توندوتیژییەکانی هایتی ٢٠٠ کەس لە مانگێکدا مردن

بەپێی راپۆرتی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی توندوتیژی چەتەکان لە پایتەختی هایتی نزیکەی ٢٠٠ کەسی کوژراون و هەزارانی دیکەش ئاوارە بوون.

ناوەندی هەواڵ

هایتی وڵاتێکی کاریبییە کە دوورگەی هیسپانیۆلا لەگەڵ کۆماری دۆمینیکان لە ڕۆژهەڵاتی خۆی هاوبەش دەکات، و بەپێی راپۆرتی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی توندوتیژی چەتەکان لە پایتەختی هایتی نزیکەی ٢٠٠ کەسی کوژراون و هەزارانی دیکەش ئاوارە بوون.

لە کۆتایی مانگی نیسانەوە چەتەکانی ڕکابەر بە چڕی دەستیان کرد بە پێکدادان و دەستبەسەراگرتنی ناوچەکان لە " پۆرتو پرینس " و زیاتر لە ١٦ هەزار و ٨٠٠ کەس بە منداڵەوە ناچاریان کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیدا پەناگەیان بدەن، گڕی توندوتیژییەکان ڕژانە ناو دەیان گەڕەکەوە و سەدان خێزان لە ئاگرەکەدا گیربوون.

بەپێی ئامارەکان کە بڵاوبوونەتەوە زیاتر لە ٩٢ کەس لەو ١٨٨ کەسەی کە لە نێوان ٢٤ ی نیسان و ٢٦ ی ئایاردا کوژراون خەڵکی سیڤیل بوون  و ١١٣ کەسی دیکەش برینداربوون و ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن و ٤٩ کەسیش ڕفێنراون.

لەگەڵ ئەوەی ئەو ناوچانەی کە پێکدادانی ناوچەیی تێدا بەردەوامە سنوردارکراوە، بەڵام هۆشداری دراوە کە ژمارەی کوژراوەکان لەوانەیە زۆر زیاتر بێت، و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامادەکاریدایە بۆ مشتومڕکردنی داهاتووی ئامادەبوونی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هایتی، ئەمەش نیشانەی پرسیارێکی لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لە وڵاتەکەدا جێ هێشتووە.