بەهۆی سووتانی دارستانەكانی كەنەدا زیاتر لە یەك بلیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەردراوە
سووتانی دارستانەكانی كەنەدا مەترسی ژینگەیی دروستكردوەو بەهۆی ئەو مێژووەی سووتانی دارستانەكانی كەنەدا تۆماریان كردووە، بۆتە هۆكاری دەردانی زیاتر لە یەك بلیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی مەزەندەكردنی دەسەڵاتدارانی كەنەدا، بەهۆی ئەو مێژووەی سووتانی دارستانەكانی كەنەدا تۆماریان كردووە، بۆتە هۆكاری دەردانی زیاتر لە یەك بلیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆنئەمەش ،بەرامبەرە بەو دەردانەی كە لە یابان لە ساڵی ٢٠٢١ تۆمار كراوەو ١.١٢ بلیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی فڕێ داوەتە ناو ژینگەوە كە پێنجەم گەورەترین وڵاتی پیسكردنی ژینگەیە لە جیهاندا.
بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبردنی دارستانەكانی كەنەدا ڕایگەیاندووە، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لە ڕۆژئاوای وڵاتەكەیان بەڕێوەیەو بەپێی ئەو مەزەندانەی كراون دەردان لەم وەرزەدا یەك بلیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن تێدەپەڕێنێت، چاوەڕوانیش دەكرێت مەترسییەكانی سووتانی دارستانەكان زیاتر پەرە بسێنێت.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ڕوانگەی ئەوروپی (كۆپەرنیكۆس) دەردانی كاربۆن بەهۆی سوتانی دارستانەكانی كەنەداوە ئاستێكی چاوەڕواننەكراوی لەكۆتایی مانگی تەمموزدا تۆمار كردووە كە زیاتر لە دووهێندەی ئاستی پێوانەیی ساڵانەیە كە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تۆمار نەكراوە.