شەڕی ئۆکراینا دەبێتە هۆی قەیرانی خۆراکی جیهانی

بەهۆی شەڕ لە ئۆکراینا وڵاتە هەژارنشیینەکان ڕووبەڕووی قەیرانی جیهانی دەبنەوە، سەرچاوەی خۆراکی جیهانی کەمبووەتەوە و نرخی خۆراکی جیهانی نزیکەی ٣٠٪ بەرزترە بەبەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو وڵاتە هەژارنشینانەی پشتیان بە بەروبومی ئۆکراینا بەستووە ڕووبەڕووی قەیرانی درێژخایەن دەبنەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە شەڕی ئۆکراینا دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی خۆراکی جیهانی، ئەم ململانێیە پێداویستیەکانی بەندەری ئۆکراینای بڕیوە کە بڕێکی زۆر لە ڕۆنی چێشتلێنان و هەروەها دانەوێڵەی وەک  گەنمی هەناردە دەکرد.

 

سەرچاوەی خۆراکی جیهانی کەمبووەتەوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی جێگرەوەکان بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان نرخی خۆراکی جیهانی نزیکەی ٣٠٪ بەرزترە بەبەراورد بە هەمان کات ساڵی ڕابردوو، ناکۆکیە سیاسییەکان تێکەڵ بووە لەگەڵ کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی ئەمانەش هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە دەیان ملیۆن کەس لە قەراغی نائارامی خۆراکدا بژین کە بە دوایدا بەدخۆراکی و برسیەتی بە کۆمەڵ دروست دەکات.

 

ئێستا خواردنی تەواو هەیە لە جیهاندا ئەگەر وڵاتان بە هاوبەشی کاری پێویست ئەنجامبدەن، بەڵام ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا جیهان ڕووبەڕووی دیمەنی کەمی خۆراک دەبێتەوە.