بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێکەوە ٢٦ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی سەنیگال تەرمی ٢٦ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی باکووری وڵاتەکەدا دۆزیووەتەوە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا نقوم بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە هەزاران کۆچبەر لە کەناراوەکانی سەنیگالەوە بەرەو دوورگەکانی کەناری ئەتڵەسی ئیسپانیا دەڕۆن و هەزاران کەس لەو ڕێگایەدا گیان لەدەست دەدەن.

 

فەرمانڕەوای هەرێمی سانت لویسی سەنیگال ڕۆژی ٢٩ی شوبات ڕایگەیاند، لە کەناراوەکانی باکوری سەنیگال دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێگەی دەریاوە نوقم بوو، ٢٦ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دیکە لە کەناری باکووری سەنیگال ڕزگارکران.

 

بەگوێرەی شایەتی ڕزگاربوویەک، زیاتر لە ٣٠٠ سەرنشین، لەناویاندا نزیکەی ٦٠ ژن و ٤٠ منداڵ، لەو بەلەمەدا بوون کاتێک هەفتەیەک لەمەوبەر کەناراوەکانی سەنیگالی جێهێشت، وتیشی: کاتێک بەلەمەکە گەیشتە مەغریب، ڕێگاکەی ونکردو چیتر نەیتوانی بەردەوام بێت لە گەشتەکەدا.

 

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە گەیشتنە دوورگەکانی کەناری سێ هێندە زیادی کردووە و گەیشتە نزیکەی ٤٠ هەزار کەس.