بەهۆی لافاوەوە ٤٢ کەس لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستداو دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوون

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی لافاوەوە لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ گەیشتە ٤٢ کەس و دەیان کەسیش لەژێر داروپەردوو وێرانەکاندا بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لافاو لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ بووە هۆی ڕووخانی ژمارەیەک لە باڵەخانەکان و ئاوارەبوونی سەیان کەس لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.

 

اربەدەستانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم ڕایانگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ونبووەکاندا، تەرمی ٢٠ کەسیان دۆزیووەتەوە لە بوکاڤو، کە یەکێکە لەو شوێنانەی زیانی بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەوە کە کاریگەری لەسەر پارێزگای کیڤوی باشوور کردووە، لە گوندی بۆرینی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ.

 

بەڕێوەبەری پارێزگای موینگا وتی: پارێزگای بورهینی کە دەکەوێتە ٨٠ کیلۆمەتری خواروی باشووری ڕۆژئاوای شاری بوکاڤوەوە، زیانی بەرکەوتووە و بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

باران و لافاو کە دوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما چڕبوونەوە بووە هۆی ڕووخانی زەوی و ڕووخانی باڵەخانەکان و هەروەها لافاوی ڕووبار و زیان گەیاندن بە ماڵەکان و موڵک و زەوی کشتوکاڵی.