بەهۆی کارەساتی سروشتی لە فلیپین ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە ٣١ کەس لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێ سەروو شوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی وڵاتی فلیپین بە میدیاکانی ناوخۆی ئەو وڵاتەیان راگەیاند، بەهۆی ئەو زریانەی باشوری فلیپینی گرتووەتەوە ڕۆچوونی زەوی ڕوویداوەو بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها پێشبینی ئەوەیان کردووە کە هەزاران کەس بەوهۆیەوە ئاوارەبن.

 

بارانی زۆر لە ناوچە هەژارەدا لە درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردووەو بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی وڵاتەکە، بارانبارینەکە بەشێکی بەهۆی گەردەلوولی ناڵگایەوە بووە ناڵگەی بەرەو باکوری وڵات دەڕوات.