بەهۆی هێرشەکانی سەر ئێران دوو ژنی کورد کوژران
لە ٢١هەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانداین و زۆرترین هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی و لەوچوارچیوەیەشدا، دوو ژنی کورد لە تاران بەهۆی بۆردوومانکردنی شارەکە کوژران.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی سەرچاوە خۆجیێەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ١٧یئاداری ئەمساڵدا، بێریڤان مۆلانی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شاری تارانی پایتەختی ئێران لەکاتی بۆردوومانکردنی گەڕەکی زەعفەرانی تاران کوژرا.
هەروەها هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوونی گەڕەکی زەعفەران بوو کە ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کرایە ئامانج، بەو هۆیەوە چەند نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان ڕووخا و لە ئەنجامدا چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران کە یەکێکیان ئەو ژنە گەنجە بوو.
لەلایەکی دیکەوە، سۆما سەلیمی دەرونونناس و ڕاهێنەری منداڵانی ئۆتیزم خەڵکی شاری بۆکان و لە ئەنجامی بوردوومانی مەیدانی ڕیسالەتی تاران لەلایەن فڕۆکە جەنگیێەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرا.