بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر منداڵ کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵی فەڵەستین هات

وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین بڵاوىکردەوە، بەهۆى هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کوژرانى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندکاران کۆتایيان بە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤هێنا.

 

ناوەندی هەواڵ- لە ڕۆژى ٧ى ئەم مانگەوە جەنگ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل سەرىهەڵداوەو بەپێى ئامارەکان بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانەوە تا ئێستا لە هەردوولا زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بوونەتە قوربانى و بە دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

لە دوێنێوە ٢٧ی تشرینی یەکەم هێرشى زەمینى و ئاسمانى ئیسرائیل بە بەشدارى ١٠٠ فڕۆکەى جەنگى و سەدان تانک و زرێپۆش بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە.

وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆى گیان لەدەستدانی ژمارەیەکى زۆر منداڵ کۆتاییان بە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ هێنا.