بەهۆی گەمارۆی سەر کۆبانێوە منداڵێکی تر گیانی لەدەستدا
بەهۆی گەمارۆکانی سەر کۆبانێ و نەبوونی خۆراک و ئاوی پاکەوە منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ، گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
شاری کۆبانێ ماوەی ٢٤ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختی گروپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریادایە و بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوی پاکەوە منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ گیانی لەدەستدا.
بنەماڵەی ئەو منداڵەی کە گیانی لەدەستدا، بەهۆی پەلاماری گروپە چەتەکانی سووریاوە لە شاری ڕەققەوە کۆچیان کردبوو بۆ کۆبانێ و لە ناوەندێکدا بە شێوەیەکی کاتیی مابوونەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوی پاکەوە، تەندروستیی منداڵە تەمەن هەشت مانگەکەیان تێک چووە و گیانی لەدەستداوە.
مانگی سووری کوردستان لە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، بە هۆی گەمارۆ و نەبوونی کارەباوە چوار منداڵ لە کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دوای گەمارۆکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی جۆلانی دێت.