بەهۆی بیانووی حیجاب پێشێلکارییەکان و دەستگیرکردنی ژنان لە هەرات پەرەدەسێنن

ترس و نیگەرانییەکان لە شاری هەراتی ئەفغانستان سەبارەت بە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی ژنان لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرمان کردن بەچاکەی سەر بە بڵاوکراوەکانی تاڵیبانەوە پەرە دەسێنن، کە لەناویاندا خاترە جامى، چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگی هەیە.

بەهاران لەهیب

 

هەرات ـ لە ٥ی حوزەیرانیدا  ڕاپۆرت لە شاری هەراتی ئەفغانستانەوە بڵاوبووەوە کە تێیدا هاتووە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەسەڵاتدارانی فەرمانە کردن بەچاکە هەڵساون بە دەستبەسەرکردنی ژنان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە حیجابەوە، و شایەتحاڵان و ڕاپۆرتی وێنەیی ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم تۆمەتانە بەرگێک بوون بۆ ڕەفتاری توند و پێشێلکاری گەورە بەرامبەر مافی دەستبەسەرکراوەکان، کە تێیدا توندوتیژی و خراپ هەڵسوکەوتکردن لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا هەبوو، دوای ئازادکردنی ژمارەیەک لە منداڵانی کچ، هەواڵی تراژیدی لەبارەی حاڵەتی خۆکوژی لەنێوانیاندا بڵاوبووەوە کە بەهۆی شۆک و ئازارەوە بوو تووشی بوون.

 

ئەم ڕووداوانە شەپۆلێکی تووڕەیی توندی لەنێوان دانیشتووانی هەراتدا دروست کرد، کە بووە هۆی ئەوەی بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام ڕووبەڕووی تەقەکردنی هێزە سەربازییەکانی تاڵیبان بوونەوە، ئەوەش بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس، و ڕاپۆرتە هاتووەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێگری لە بریندارەکان کراوە چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی هەرێمایەتی وەربگرن، کە دواتر بووە هۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە خۆپیشاندەران بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و گەمارۆی سەربازییان لە کاتی مراسمی بەخاکسپاردنەکەدا سەپاند بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان بگرن، بوونی هێزی سەربازی چڕ لە شەقامەکانی شارەکەدا بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو.

 

شایەتحاڵان باسیان لەوە کرد کە ژنان هێشتا لەلایەن ئەندامانی دەستەی فەرمان بە چەکەسـەوە لە هەرات دەستبەسەر دەکرێن، دانیشتووانی خۆجێیی هۆکاری سەرەکی ئەم پێشێلکارییانە بۆ پرسی حیجابی زۆرملێ ناکەن، بەڵکو دەیبەستنەوە بە ڕەفتاری نایاسایی و هەڕەمەکی ئەندامانی بزووتنەوەکە لەوێ، ئاماژە بە ڕوودانی پێشێلکاری جەستەیی گەورە دژی ژنان و منداڵانی کچ بە شێوەیەکی تایبەت دەکەن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی "فێمینا" کە پشتگیری لە بزووتنەوەی ژنان دەکات، ١٧ ژن لە هەرات لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی حیجاب دەستبەسەر کراون؛ کە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەسەرکراوەکان پشکنیون و دەستبەسەر کراون سەرەڕای ئەوەی بۇرق یان نیقابیان لەبەردا بووە.

 

لەناو دەستبەسەرکراوەکاندا، خاترە جامى دەستبەسەر کراوە، کە چالاکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فرۆشیاری پەرتوکە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، کە تا ئێستاش خێزان و دۆستەکانی چارەنووسی بە نەزانراوی ماوەتەوە، پێش دەستبەسەرکردنی ڕووبەڕووی فشار بووەوە بۆ ئەوەی ناچار بکرێت چالاکییەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕێتەوە، پێش ئەوەش لە زستاندا تاڵیبان ئەو کافەیەی داخست کە لە هەرات دایمەزراندبوو.

 

تاوەکو لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ڕابردوودا خاتری جامى خۆی دەستبەسەر کرا و نوشین عەزیمی، کە یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکەمان وتی: بە پێی ئەوەی من هەمیشە گرنگیم بە خوێندن و نووسین دەدا، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خاترەم ناسین و ژنانی تری زۆر وەک من لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵی و پەرتوکە دڵخوازەکانیان لە ڕێگەیەوە دەستکەوت

 

نوشین عەزیمی لە کاتی قسەکردنیدا دیار بوو کە شێواو و نیگەرانە، بەتایبەت کاتێک باسی ڕۆژی دەستبەسەرکردنی خاترەی جامی کرد وتی: لە ڕۆژی دەستبەسەرکردنەکەدا، من لەوێ بووم لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانم کە خاوەنی پەرتوکخانەیەکی بچووکە بە کەشێکی ئارامەوە، ئێمە خەریک بوو لە پەرتوکخانەکە هاتینە دەرەوە کاتێک تێبینییم کرد کە گەمارۆ دراوە لە شوێنەکە دوورکەوتینەوە بە ترس و شڵەژانەوە، دوای تێپەڕبوونی چەند ساتێک، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە دەستەکانی خاترە زنجیر کرابوون، بە زۆر دەیانکێشا بۆ ئەوەی سواری ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تاڵیبان ببن.

 

بێدەنگ بوو بۆ ساتێک، وتی:لە هەر کاتێکدا کە بیر لە دەستبەسەرکردنی خاترە دەکەمەوە، دۆخەکەی شۆکم دەکات، وەک ئەوە وا کە تاڵیبان مەترسیدارترین تاوانباریان دەستگیر کردبێت، بەرەنگاری دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا نەڕوات، بەڵام بە هێزەوە بردیان لە ناو توندوتیژی و لێداندا.

 

لە هەرات، ناوی "خاترمە جامى" گرێدراوی چیڕۆکێکی تری ژنانی ئەفغانستانە، ئەوانەی هەوڵی زۆریان دا بۆ پاراستنی مەودایەک بۆ خوێندن، فەرهەنگ و پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە سایەی سنووردارکردنە فراوانەکاندا کە تالیبان دەیچەسپێنێت، بەڵام ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و هەڕەشە بوونەوە، تا ئەو کاتەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان ئاشکرا نەبێت، میکانیزمێکی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەم کەیسانە نەبێت، ئەوا نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی ژنانی دەستبەسەرکراو هەر بەردەوام دەبن.