بەهۆی بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیاوە ٨٣٢ کەس بوونەتە قوربانى

بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەى دوێنێی کۆڵۆمبیاوە ١٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠٠ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها بوومەلەرزەکە بووە هۆی ڕووخانی بیناکان و زیانگەیشتن بە نەخۆشخانەکان و ژێرخانەکان و گیرخواردنی خەڵک لەژێر داروپەردودا.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانى کۆڵۆمبیا سەبارەت بە ژمارەى زیانە گیانى و ماددییەکانى بوومەلەرزەکەى دوێنێی ڕۆژئاواى وڵاتەکەیان زانیارى نوێ دەخەنەڕوو ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەى دوێنێی کۆڵۆمبیاوە ١٣٢ کەس گەیانیان لەدەستدا و ٧٠٠ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها بوومەلەرزەکە تەنیا چەند ڕۆژێک دوای سوێندخواردنی دی ئێسپرییا وەک سەرۆکی وڵات ڕوویدا، ئەمەش ئیدارە نوێیەکەی خستە بەردەم یەکەم قەیرانی گەورە.

 

سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە وتارێکدا بۆ گەلەکەی باری لەناکاو لەسەرانسەری وڵات ڕاگەیاند و وتى: حکومەت هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و یارمەتیدانی شوێن زیانلێکەوتووەکان و پێشکەشکردنی هاوکاری لەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی، لەپێشینەیی ڕەها بریتییە لە ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردودا گیریان خواردووە.

 

دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە ٧.٤ پلە بووە و لە قووڵایی ١٠٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە، دەستەی جیۆلۆجی کۆڵۆمبیاش ڕایگەیاند، ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە سەدەی بیست و یەکەمدا لە وڵاتەکەدا تۆمارکرابێت.

 

دەستەی جیۆلۆجی کۆڵۆمبیا ئاشکرایکرد، تا درەنگانی دوێنێ ٢١ پاشلەرزە تۆمارکراون، هۆشداریشی دا لە ئەگەری ڕوودانی پاشلەرزەی زیاتر، هەروەها بوومەلەرزەکە بووە هۆی ڕووخانی بیناکان و زیانگەیشتن بە نەخۆشخانەکان و ژێرخانەکان و گیرخواردنی خەڵک لەژێر داروپەردوودا.