بەهۆی بوومەلەرزە لە چین ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە بە پلەی ٥.٩ بپلەی ڕێختەر بوو لە پارێزگای گانسوی باکووری ڕۆژئاوای چین، ١١٦ کەس گیانیان لەدەستداوەو تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربووان.
ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین "شینخوا" ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگای گانسو نزیک سنووری پارێزگای کینگهای لە باکووری ڕۆژئاوای چین ڕوویدا بە پێوەری ٥.٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر.
بوومەلەرزەکەی پارێزگای گانسو و ناوچەکانی دراوسێی زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە، لەوانە بڕینی کارەبا و سەرچاوەی ئاو و زیان گەیاندن بە ماڵەکان و ڕێگاوبان و ژێرخانەکان، بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە دانیشتوانەکە هەڵبێن بۆ شەقامەکان.
لە سەرەتای بوومەلەرزەکەدا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا لە ناوچەی گویکسشان لە گانسو، ناوەندی بوومەلەرزەکە، کە پارێزگای کینگهای بوو ١١ کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٠ کەسیش برینداربوون، لە کاتێکدا گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامە.
بوومەلەرزەکە زیانێکی بەرچاوی بە ماڵەکان و ڕێگاوبانەکان و ژێرخانەکانی دیکەی ناوچەی گێیشان گەیاندووە، کە بوومەلەرزەکە ٦ هەزارو ٣٨١ ماڵی وێران کرد.
تیمەکانی فریاکەوتن دەستیان کرد بە دروستکردنی پەناگەیەکی پزیشکی لە ناوەندە تەندروستییەکان لە شار و گوندەکان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە بوومەلەرزەیەک لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پارێزگای وێنچوانی باشوری ڕۆژئاوای چین ڕوویدا بە پێوەری ٧.٩ پلەی ڕیختەر کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨٧ هەزار کەس.