بەهۆی بۆردوومانى دەوڵەتى تورک هاوڵاتییەکی دیکە لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری برادۆستى کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، ئەم بەیانییە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ١٨ی نیسان، فڕۆکەکانى دەوڵەتى تورک بۆردوومانى سنووری برادۆست و بە دیاریکراوی گوندی ناودارۆک لە سنوورەکە بۆردوومان کردووە.

 

بەهۆی بۆردومانەکەوە هاوڵاتییەکى گوندەکە لە سنووری برادۆست بەناوی "سەروەر حاجی قادر" گیانی لەدەستداو ئەم بەیانییە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

 

وەک هاوڵاتییانى سنووری گوندی ناودارۆک باسی دەکەن، شەوی ڕبرادوو بەهۆی سوڕانەوەى بەردەوامى فڕۆکەکانى دەوڵەتى تورک و بۆردوومانکردنى ناوچەکە نەیانتوانیوە بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا بگەڕێن، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی نیسان دۆزیویانەتەوە.

 

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێری سلێمانی هاوڵاتییەک بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە گیانی لەدەستدا.