بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان لە لوبنان بۆ ٨٥٠ کەس بەرزبووەوە

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون لە هەڵمەتە نوێیەکانی ئیسرائیل کە شارۆچکەکانی باشووری وڵاتەکەیان کردە ئامانج، هاوکات ژمارەی کوژراوان بەررزببوەتەوە بۆ ٨٥٠ کەس کە منداڵ و فریاگوزارییان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرهەڵدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بووەتە هۆی شەپۆلێکی نوێی بۆردوومانکردن کە ناوچە دانیشتووەکان دەکاتە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژرانی مەدەنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی، هەروەها ترسەکان لە زیادبووندایە کە بارودۆخی ژیانی دانیشتووان زیاتر تێکبچێت بەهۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کێشەی ئۆتۆمبێلە فریاگوزاریەکان بۆ گەیشتن بە ناوچە ئامانجدارەکان.

 

لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کە ١٥ی ئادار شارۆچکەکانی مەجدال سلم و عەیتیت لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج، پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمەش لە هەڵکشانێکی نوێدا کە ژمارەی کوژراوەکان بەرزدەبێتەوە، لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل بەردەوامە.

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر مەجدال سلم دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و چوار کەسیش برینداربوون، هاوکات هێرشە ئاسمانییەکەی بۆ سەر عەیتیت سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژمارەی کوژراوان لە لوبنان لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ٢ی ئادارەوە بۆ ٨٥٠ کەس بەرزبووەتەوە کە ١٠٧یان منداڵن، ئەمە جگە لەوەی دوو هەزار و ١٠٥ بریندارن، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣٢ فریاگوزاری فریاگوزاری لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل کوژراون، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر ژماردنی ٣١ کارمەندی پزیشکی کوژراون، ئەمەش گوزارشت لە قەبارەی ئەو مەترسیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کارمەندانی فریاگوزای لە مەیدانەکەدا دەبنەوە، بەپێی وەزارەتەکە.

 

بەراوردکردنی ژمارەی زیانبەرکەوتووی پێشوو کە ٨٢٦ کەس بووە و ئامارە نوێیەکان دەریدەخات بەردەوامی زیادبوونی زیانبەرکەوتووانی لەگەڵ بەردەوامی بۆردوومان و پەرەسەندنی سەربازی، لەکاتێکدایە کە ترسی هێرشی فراوانتر و بەردەوامی بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان زیاد دەکات.