بەهۆی بێدەنگبوونی بەرامبەر دەستدرێژی سەر ژنان، زانکۆیەک بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار سزادرا

زانکۆی کالیفۆرنیا بەهۆی بێدەنگبوونی لەسەر ڕووداوەکانی دەستدرێژی لە ناوەندی تەندروستی لەلایەن جەیمس هیپس بۆ سەر هەزاران ژن، سزای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار درا.

ناوەندی هەواڵ

 

زانکۆی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەداتەوە بە زیاتر لە ٢٠٠ ژن کە دانیان بەوەدا ناوە لەلایەن جەیمس هیپس، پزیشکی پسپۆڕی ژنان لە بنکەی تەندروستی قوتابیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە، ئەو ژنانەی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر رایانگەیاند، کە زانکۆکە ئاگاداری ئەو شتانەیە کە ڕوویداوە، بەڵام بێدەنگ بوون و شاردویانەتەوە.

 

جەیمس هیپس، پزیشکی پسپۆڕی ژنان، لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣-٢٠١٨ لە کامپی قوتابخانەی لۆس ئەنجلۆس کاریکردووە، قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١٧ تۆمەتی گێچەڵکردن دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەگەڵیدا، لە ساڵی ٢٠١٩دا دادگا تا یەکلایی کردنەوەی کەیسەکەی کاری پزیشکی لەسەر قەدەغەکرد، سەرباری ٢١ کەیسی جیاواز لەسەر ئەو پزیشکە، بەڵا، تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

 

زانکۆ دەربارەی ئەو ژنانەی سکاڵایان کردووە وتی: ئەوەی کە جەیمس هیپس کردوویەتی لەلایەن زانکۆوە پەسەند ناکرێت و لەگەڵ بەهاکانی زانکۆکەماندا نایەتەوە.

 

مانگی حەوتی ڕابردوو، دادوەرێکی فیدڕاڵی سزای جەیمس هیپسی دا بە ٧٣ ملیۆن دۆلار بۆ ٥ هەزار و ٥٠٠ ژن، هەروەها زۆربەی ئەو ژنانەی کە چوونەتە سەردانی ئەو پزیشکە نەخۆشی شیرپەنجەیان هەبووە یاخود بۆ پشکنینی شێرپەنجە سەردانیان کردووە.

 

ت.پ