بەهۆکاری جیاواز سێ منداڵ و دوو ژن گیانیان لەدەستدا
بە ڕوداوی جیاوازی وەک ئاگرکەوتنەوەو غازی زۆپا و ڕوداوی هاتوچۆ دایکێک و دوو منداڵ لە سلێمانی و منداڵێک لە کامپی ئاوارەکانی دهۆک و ژنێک لە خورماڵ گیانیان لەدەستدا.
بەڕوداوی جیاوازی وەک ئاگرکەوتنەوەو غازی زۆپا و ڕوداوی هاتوچۆ دایکێک و دوو منداڵ لە سلێمانی و منداڵێک لە کامپی ئاوارەکانی دهۆک و ژنێک لە خورماڵ گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٣٠ی کانونی دووەم، لە کەمپی ئیسیانی تایبەت بە ئاوارەکانی شەنگال لە پارێزگای دهۆک ئاگر لە دوو خێمەی ئاوارەکان کەوتەووەو بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا.
هەر دوێنێ لە گەڕەکی خەبات لە سلێمانی، دایکێک و دوو منداڵ کە کورد بوون بەھۆی غازی زۆپای ماڵەکەیان گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی زانیاریەکان ژنەکە ٥٠ ساڵە و منداڵەکانیشی ١٠ ساڵ و ١٢ ساڵن.
لە لایەکی دیکەوە سه‌رله‌به‌یانی دوێنی دوو گه‌نج كه ده‌ستگیرانی یه‌كتر بوون به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاری هاوسه‌رگیریان له ڕێگه‌ی كشهدهری سه‌ر به‌ناحیه‌ی خورمال ئۆتۆمبێلەکەیان وه‌رده‌گه‌ڕێت و له ئه‌نجامدا ژنە گەنجەکە بە ناوی " شەیما ساڵح مستەفا" تەمەن ٢٣ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.