دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژنان لە ئێستادا پێویستە بگەڕێنەوە بۆ کارکردن

لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا زیاتر لە ملێۆنێک ژن ناچاربوون کارەکانیان بەجێبهێڵن، بەڵام ئاسۆی کارەکان بەردەوامە لە باشتربوون و شارەزایانیش دەڵێن ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی ژنان دووبارە بچنە ناو هێزی کارەوە.

ناوەندی هەواڵ

چەند ساڵێك لەمەوبەر كاتێك پەتای کۆرۆنا بڵاوبوەوە ژنان ناچار بوون کارەکانیان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، ناوەندەكانی چاودێریکردنی منداڵان بە ناچاری داخران و هەلی كاریش بۆ ژنان بە تەواوی کەمی کرد و بە تایبەتی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پیشەی ژنان هەبوو.

 

ڕاپۆرتێکی گۆڤاری براڤا دەڵێت زیاتر لە ملیۆنێک ژن لەو ماوەیەدا هێزی کاریان بەجێهێشتووە، زۆربەشیان پێیان وایە باشترە لە ماڵەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن، بەڵام ئاسۆی کارەکان بەردەوامە لە باشتربوون و شارەزایان دەڵێن ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی ژنان دووبارە بچنە ناو هێزی کارەوە.

 

ساریتا فیڵد، ڕاوێژکاری کۆلێژی مادیسۆن بە گۆڤاری براڤای وتووە ئەو تەحەدایەی کە ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر ڕوبەڕووی بووەتەوە، خۆهەڵبژاردنە لە دەرفەتەکان و نەبوونی هەموو بڕوانامەیەک نابێت ڕێگری بکات لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارێک کە کەسێک خولیای بۆی هەیە،  ژنان پێویستیان بەوەیە باشتر تواناکانیان بە شێوەیەکی متمانەبەخۆبوون و ڕاستگۆیانەتر پیشان بدەن.

 

پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرفراوان ژیانی هاوڵاتیانی ئەوروپی و ئەمریکی تێکداوە، بازرگانییە نابنەڕەتییەکان دەرگاکانیان داخست، کرێکاران لەکارەکانیان دوورخرانەوە و قوتابخانەکان منداڵانیان ناردەوە ماڵەوە، ٪٩٥ هاوڵاتیانی ئەمریکی لە ماڵەکانیان دەمانەوە هەرچەندە ئەمە پێویست بوو بۆ تەندروستی گشتی، بەڵام ئەم داخستنانە بووە هۆی دروستبوونی چەندین قەیران.

 

ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە داواکاری پێشکەشکردنی کارهەبوو بەهۆی بێکاریەوە، چونکە ملیۆنان کرێکار لە یەک کاتدا لە کارەکانیان دوورخرانەوە و ئەو کەسانە لە ماڵەکانیان بە داهاتێکی کەم دەژیان و بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان ناچار بە کارکردن بوون.