ترسی سوپای پاسداران لە دووبارە ڕاپەڕینەوەی گەنجانی جوانڕۆ

لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، سوپای پاسداران بەربەستێکی لە شاری جەوانڕۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی شۆڕشگێڕ داناوە.

ژوان کەرەمی

 

جوانڕۆ- یەکێک لە وێنە یادگارییەکانی ناڕەزایەتییەکانی جوانڕۆ لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" وێنەی پیاوێک بوو کە تابلۆیەکی گۆڕەپانی خومەینی لە بەردەم دەرگای سەرەکی "فوجی ٢ی ئیمام حوسێن - بەدر" بەرز کردەوە و دەیوت، "ناوی فەرمی گۆڕەپانی ئیمام خومەینییە، بەڵام خەڵکی جوانڕۆ هەمیشە بە گۆڕەپانی محەمەد عەلی بەی ناوی دەبەن، کە یەکێکە لە پیاوە بەرخۆدێرە بەناوبانگەکانی مێژووی هاوچەرخی جوانڕۆ"، ئێستا لە مانگی ئەیلول داین و لە ترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گەنجان، فەوجەکە قەڵا و دیواری زیاتری دروست کردووە.

 

بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، گەلانی ستەملێکراو لە ئێران خۆیان بۆ ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری ئامادە دەکەن، سوپای پاسدارانی ئیسلامی لە ترسی ڕاپەڕینی گەنجان، بەربەستی زیاتریان لە بەردەم "فوجی ٢ی ئیمام حوسێن - بەدر" دروستکردووە، کە دەکەوێتە نێوان گۆڕەپانی مەولەوی کورد و گۆڕەپانی محەمەد عەلی بەی.

 

جگە لە دروستکردنی بەربەست، بۆ بەردەم بیناکە، شەقامەکەش بەربەست کراوە و کامێرای چاودێری زیاتر بۆ چوارلای فەوجەکە دانراوە.

 

هاوکات لە شار و شارۆچکەکان و بەتایبەت لەو شوێنانەی کە گەنجان لە ڕۆژانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گردبوونەوە و چالاکییان تیادا دەکرد، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خاڵی پشکنین دادەنێت و پشکنین لە دەروازەکانی جوانڕۆ ئەنجام دەدات، کە ڕێگای نێوان کرماشان-جوانڕۆ و جوانڕۆ-پاوەیە، هەرچەندە ئەم وەستان و پشکنینانە زۆر ناخایەنێت، بەڵام هاوڵاتییان پێیان وایە کە بە بەشداری جوانڕۆ دیسانەوە لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی سەربازی و ئابووری جوانڕۆ دەست پێدەکەنەوە، هاوڵاتییان دەڵێن، هەرچەندە سەرکوتی جوانڕۆ و گوشارەکانی دواتر بەراورد بە شارەکانی دیکە نەکرا، بەڵام بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و لە ١٦ی ئەیلوولدا لەگەڵ شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.