خوێ، وشکەساڵی لە زەلکاوەکانی باشووری عێراق گامێشەکان لەناو دەبات
بەهۆی گۆڕانی وشکەساڵی، پەیدابوونی خوێ و لەناوچوونی زەلکاوەکانی خوارووی عێراق هاوڵاتیان گامێشەکانیان لەدەستدەدەن و مەترسی لەسەر سامانی ئاژەڵی ناوچەکە هەیە و حکومەتیش خەمسارد و بێ پلانە بەرامبەر دۆخی هاوڵاتیان.
ناوەندی هەواڵ
ئاژەڵدارەکانی باشووری عێراق لە کاتی ڕۆژئاوابوون کاتێک کاتێک نیشانەیەک لە هاتنەوەی گامێشەکانیان نابینن ئیتر تێدەگەن دەبێت نەگەرێنەوە و مردووبن، زەوی وشکەکانی خوارووی عێراق درزاوییە و چینە ئەستوورەکانی خوێ دایپۆشیووە بەهۆی کەمی ئاوی شیرین لە ئەمساڵدا کە لە ڕووباری دیجلەیەوە دەڕژێت.
یەکێک لە ئاژەڵدارەکانی ناوچەکە باسی لەوەکردووە کە لە مانگی ئایارەەوە ٢٠ گامێشی لەدەستداوە، بەهۆی برسێتی لاواز بووە و بەهۆی ئەو ئاوە خوێیەی کە دەڕژێتە ناو زەلکاوە نزمەکانەوە ژەهراوی بووە، شوانەکانی تری ناوچەکە دەڵێن ئاژەڵەکانیان مردوون، یان شیر بەرهەم دەهێنن کە شیاوی فرۆشتن نییە.
زەلکاوەکان، پاشماوەیەکی گەشاوەی لانکەی شارستانیەت و جیاوازییە لەگەڵ ئەو بیابانەی کە لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ درووست بوون، کاتێک بەنداوەکانی بۆ ئاوەڕۆی ناوچەکە و گەلی شیعەی دروستکردبوو هەڵوەشێنرانەوە.
بەڵام ئەمڕۆ، وشکەساڵی کە شارەزایان پێیان وایە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پەیدابوونی خوێ لە ناوچەکە، لەگەڵ نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان عێراق و تورکیا، خەریکە ئەو زەلکاوانە دەخاتە مەترسییەوە، کە دەوری ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتیان داوە لە باشووری عێراق.
ئەمساڵ، کەم ئاوی کە خراپترینە لە ماوەی ٤٠ ساڵ، بەپێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ، زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکەی ناچارکردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و کۆچ بکەن بۆ شارەکانی نزیکی بۆ ئەوەی بەدوای کاردا بگەڕێن.
پێکهاتە گوندنشینەکان کە پشت بە کشتوکاڵ و مەڕداری دەبەستن، لە مێژە لە بەرپرسانی بەغدا دوور کەوتوونەتەوە چونکە بەرپرسان ئاگاداری دۆخی هاوڵاتیان نین، هەمیشە خەریکی قەیرانی سیاسین، و کاتێک حکومەت ئەمساڵ سیاسەتی توندی بەشەخۆراکی ئاوی خستەڕوو، خەڵکی ناوچەکە تەنها بێهیواتر بوون.
عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت ژێرخان و دابینکردنی ئاو و ئاودێری وڵاتەکەی ئاوەدان نەکردوەتەوە و هیواکانی بۆ ڕێککەوتنی هاوبەشکردنی ئاو بۆ دیجلە لەگەڵ تورکیای دراوسێی سەرەوەی ڕووبارەکەدا کەم بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی بێدەسەڵاتی و زۆرجار ناکۆکی سیاسی لە عێراقدا کۆسپی بۆ دروست بووە.
لە زەلکاوەکان کە بەخێوکردنی گامێشەکانی ئاو بۆ چەندین نەوە شێوازی ژیان بووە، بەڵام ئێستا سامانی ئاژەڵ و گامێشەکانی ناوچەکە کەوتوەتە مەترسییەوە و توڕەیی خەڵکەکە بەرامبەر بە حکومەت هەست پێدەکرێت.