بەدواداچوون بۆ موچەی ژنانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکرێت
داوا لە وەزیری دارایی عیراق دەكرێت موچەی ژنانی ئێزدی ڕزگاربوو لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش، بۆ خەرجدەكرێت.
سلێمانی- لە ڕاگەیەندراوێکدا نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تەیف سامی وەزیری دارایی و ئابوری كردووە بەمەبەستی بەدوواداچوون بۆ موچەی ژنانی ڕزگاربوی دەستی رێكخراوی چەكدارانی داعش.
لەو سەردانەدا باس لە دوا ڕێكارەكانی وەزارەتی دارایی كراوە سەبارەت بە خەرجكردنی موچەی ئەو كەسانەی یاسای ڕزگاربوانی ژنانی ئێزدی لەدەستی چەكدارانی داعش دەیانگرێتەوە كە لە یاسای ئاسایشی خۆراك بڕی ٢٥ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە پەرلەمانتار نەرمین مەعروف، بۆ بەدواداچون لەبارەی مافی ئەو ژنە ئێزدییە ڕزگاربوانە چەند جارێك سەردانی هەردوو وەزارەتی دارایی و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراقی كردوەو نوسراوی ئاڕاستە کردوون، هەروەها لەئێستادا زۆربەی ڕێكارەكان تەواو بوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا موچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت .