بۆچی شەبنەم کۆرور فینجانچی دەستگیر کرا؟

شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا کە دەستگیرکراوە، ساڵانێکە لەسەر مافەکانی مرۆڤ کار دەکات و ئەشکەنجەی لە کارەکانیدا بە بەڵگەوە داناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەبنەم کۆرور فینجانچی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" لە تورکیا دۆسیەی بۆ کرایەوە لە لایەن دادگای ئەنقەرە دەستگیرکراوە بردرایە بەندیخانەی ژنان، شەبنەم لەسەر لێدوانێکی تایبەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن تورکیاوە کرایە ئامانج، لەکاتی وتە وەرگرتن لێی ڕایگەیاند کە وەک پسپۆڕێکی "ATK" بۆچوونەکانی خۆی دەربڕیوە.

 

"من پسپۆڕی ATKم "

شەبنەم کۆرور فینجانچی لەسەر لێدوانەکانی ئەو لە بەرنامەکەدا کە بەهۆی وێنەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تورکیا لە دژی هەرێمی کوردستانی بڵاوبووەتەوە، لێپرسینەوەی لێکراوە، شەبنەم کۆرور فینجانچی دەربارەی ئەو پرسە وتی: "هۆکاری بانگکردنی من بۆ بڵاوکردنەوە پسپۆڕێکی پزیشکی دادوەریم، سەرەتا من بەکارهێنانی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیام نەبینی، کاتێک دەموچاوم لەسەر شاشەکە بوو بینیم، من وەک دکتۆرێک لێدوانم دا. چونکە ئەمە پەیوەندی بە TTBەوە نییە".

 

دۆسیە ئامادە کرا

دوای دەستگیرکردنەکە داوای یاسایی لەسەر شەبنەم کۆرور فینجانچی ئامادەکرا لە دۆسیەکەدا داواکاری گشتی داوای دەرکردنی شەبنەم و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتییەکەی کرد، دۆسیەکە بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە داواکاری کۆماری ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی لێدوانەکە سزا هەڵناگرێت دۆسیەکە بۆ دادگاکانی سزا بە بێ پیشاندان کراوەتەوە.

 

سەرنجی خستە سەر پرسی ئەشکەنجەدان

باشە، شەبنەم کۆرور فینجانچێ کێیە؟ تا ئێستا چی کردووە؟ چۆن بەشداری لە خەباتەکەدا کرد؟

شەبنەم کۆرور فینجانچی لە ساڵی ١٩٨٣ لە فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی جەراپاشا ئیستانبوڵ دەرچوو، لەبواری پزیشکی دادوەریدا پەروەردەی تایبەتی وەرگرت. شەبنەم کۆرور فینجانچی کە لە ساڵی ١٩٩٦ نازناوی پرۆفیسۆری بەدەستهێنا، لە ساڵی ١٩٩٩ کلینیکی پزیشکی دادوەری لە فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی ئیستانبول دامەزراند، لە ماوەی ساڵانی کار کردن و خەباتیدا، بە قورسی تیشک خراوەتە سەر ئەشکەنجەدان، سەرۆکی بەشی پزیشکی دادوەری بوو لە فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی ئیستانبوڵ.

 

لەکاری نێودەوڵەتیدا بەشدار بووە

شەبنەم کۆرور فینجانچێ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەرکی خۆیدا دەستگیرکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ بە بڕیاری دادگای کارگێڕی و ئەنجومەنی خوێندنی باڵا "YOK" دەستبەکاربووەوە. لەچەندین چالاکی نێودەوڵەتیدا بەشدار بووە،  بە ناوی دادگای تاوانی جەنگی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە توێکاری لاشەکان کرد کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە لە ناوچەی کاسلەجەی بۆسنە دەرهێندرابوون، لە فلیپین، وەک ئەندامی کۆمەڵەی پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری نێودەوڵەتی IRCT، هەڵسەنگاندنی پزیشکی لەسەر ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا ئەنجامدا، بەشداری لە پڕۆسەی دامەزراندنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و دۆکیومێنتی ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان "پرۆتۆکۆلی ئیستەنبوڵ" کرد، دوابەدوای ئەو پڕۆتۆکۆڵە وەک مامۆستای پڕۆتۆکۆڵی ئیستەنبوڵ و ڕێکخەری پەروەردەی پزیشکی لە ڕاهێنانی لێکۆڵینەوە و دۆکیومێنتکردنی ئەشکەنجەدا دەستنیشان کرا.

 

دەیان لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە کراوەتەوە

بەهۆی کار و شوێنەکەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی زۆری بۆ کراوە لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە چوارچێوەی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندم وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە دەستنیشان کرا، وەک بەشێک لەلێکۆڵینەوەکان بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" دەستگیرکراوە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە زینداندا بوو.

 

لە ساڵی ٢٠١٦دا نامیلکەی دەستپێشخەریی ئاشتیی ئەکادیمیەکانی واژۆ کرد بە ناوی "ئێمە لەم تاوانەدا هاوبەش نابین" لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا، بەهۆی واژۆوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا بەند کرا ئەو لە ساڵی ٢٠١٩ ناچار بە خانەنشینی کرا ئەم کەیسەش لە دۆسیەی دووبارە کراوەتەوە بێتاوان بوو.

 

ئەو پێشتر سەرۆکی کۆمەڵەی پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری، سکرتێری گشتی ژووری پزیشکی ئیستەنبوڵ بووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٨دا بەردەوام بووە لە ئەندامی ئەنجومەنی فەخری یەکێتی پزیشکی تورکیا، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٢٠ سەرۆکی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا "TIHV" بوو لەساڵی ٢٠٢٠ سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی تی تی بی هەڵبژێردرا.