بەبۆنەی ٨ی ئادار سمیناری ژنۆلۆژی لە لوبنان بەڕێوەچوو

بەبۆنەی ٨ی ئادار، لە سیمینارێکدا کە لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە نیالای لوبنان بەڕێوەچوو، ژنان داوای زیادکردنی خەباتیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ناوەندی توێژینەوەی جێندەری کۆمەڵگە لە نیوالا بەکایا لە لوبنان ڕێکخرا، زاهیدە مامۆ و مەهاسن مادکلا، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سیمینارەکەدا قسەیان کرد کە چەندین کەس لە تونس و لوبنان و تورکیا ئامادەی بوون.

 

ئاماژە بەوەکرد، دروشمی "ژن ژیان، ئازادی" ئەمڕۆ بووەتە دروشمێک بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی و ئەم دروشمە ئاستی پێداویستییەکانی ژنانی دەربڕیوە، سیستمی سەرمایەداری هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهان دەکاتە ئامانج، لەوانە ژنانی کورد، عەرەب و ڕۆژئاوا، ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی کاری ژنانە، لە دژی دڕندەیی و کۆیلایەتی و کۆمەڵکوژی ژنان.

 

"پێویستە هەموو جۆرە توندوتیژییەک کۆتایی پێبێت"

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، ژنانی کورد میراتی خەباتیان پاراستووە و دژایەتی سیستمی پیاوسالاریان کردووە، بۆ نەهێشتنی جیاکاری و پەراوێزخستن، بۆ بەردەوامبوون لە خەباتێکی فرە لایەنە و سەرکەوتوو، پێویستە هێزی هاوبەشمان لە دژی بیری پیاوسالاری نیشان بدەین، ژنۆلۆژی زانستی ژیانە، کە لە ژێر جیاوازی گەردووندایە. بۆ ئەوەی ئێمە لە دژی سیسەمی پیاوسالاری سەرکەوتوو بین، پێویستە خەبات بەرز بکرێتەوە، پێویستە کۆتایی بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بهێندرێت، پێویستە لە دژی برسێتی و هەژاری بجەنگین.