ئێزدییەکان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویان لە خۆر کرد
دایکانی شەنگال و ئەندامانی تاژێ و کەسانی ئایینی لە شەنگال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕوویان کردە خۆر و نزایان کرد.
شەنگال
یەزیدیەکان لە هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا، بە هیوا و داواکاریەوە نزا بۆ داهاتووی کۆمەڵگەکەیان دەکەن، دوێنێ لە قوبەی شەبیل قاسم کە بە خوداوەندی هیوا ناسراوە، ڕوویان کردە خۆرو نزایان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
دایکانی شەنگال و ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ"، خۆبەڕێوەبەری شەنگال و کەسانی ئایینی و خێڵەکی و پیرانی کۆمەڵگەی ئێزیدی ڕوویان لە خۆر کرد و لەبری تەواوی کۆمەڵگەکەیان بە هیوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزایان کرد.
"لە دایە زیرۆوە بە شکۆمەندی هیوا دەخوازتن"
بە ناوی تەواوی کۆمەڵگەی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدییەوە، دایە خۆخێ چیندی لە قوبەی شەبیل قاسم نزای کرد و وتی: لە مێژوودا، زۆر جار هیوای خۆمان بۆ شەبیل قاسم دەربڕیوە، شەبیل قاسم هیوای کچان و کوڕان و ئەوانەی لە زیندانەکاندا بوون بەدیهێناوە و زۆر کەسیشی لە سەختییەکان ڕزگارکردووە، بە ناوی کۆمەڵگەی ئێزیدییەوە هیوا دەخوازین، هیوا لە شەبیل قاسم و دایە زیرۆوە کۆچەکەوە دەخوازین بەدەم هاواری ڕێبەر ئاپۆوە بچن و لە زیندان ئازادی بکەن، ئەو کەسانەی خاوەنداری لە بیری ڕێبەر ئاپۆ دەکەن زۆر زەحمەتییان بۆ ئێمە کێشا، ئەو زەحمەتییە لەبیر ناکەین.
"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە"
نایف شەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، هیوای خۆی بۆ شەبیل قاسم دەربڕی و وتی: هیوادارین و داوا لە خودا و شەبیل قاسم دەکەین دەرگایەکی باش بۆ ڕێبەرەکەمان بکەنەوە و لەناو چوار دیواردا ڕزگاری بکەن، هیوادارین کە خیانەتکارەکان هەرگیز سەرکەوتوو نەبن، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی لە مردن ڕزگارکرد، ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزیدی دەڵێین هیوای ژیانی بۆ دەخوازین ئازادی ڕێبەرمان دەوێت لەبەر ئازادی ئەو ئازادی تەواوی ئێمەیە.