باوکێک هەوڵی فرۆشتنی دوو کچەکەی داوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ڕایانگەیاند باندێکی سێ کەسی و پیاوێکیان دستگیرکردووە، کە پیاوەکە هەوڵی فرۆشتنی دوو کچی خۆی بەو باندە داوە. ناوەندی هەواڵ

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ڕایانگەیاند باندێکی سێ کەسی و پیاوێکیان دەستگیرکردووە، کە پیاوەکە هەوڵی فرۆشتنی دوو کچی خۆی بەو باندە داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ناوخۆی عێراق لە بەغدا بڵاویکردەووە، کە باندێکی قاچاخچی بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکراون، کە هەوڵیانداوە دوو کچ لە باوکێک بکڕنەوە.

 

ئەو دوو کچە لە ساڵەکانی "٢٠٠٩- ٢٠١٣" لەدایک بوون، باوکیان هەوڵیداوە ئەو دوو کچەی خۆی بفرۆشێت، بەو باندەی کە لە سێ کەس پێکهاتوون، بەڵام لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ پیلانەکەیان ئاشکراکراوە.

 

ئێستا ئەو باندە و باوکی ئەو دوو کچە دەستگیرکراون، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ژیانی ئەو دوو کچەش پارێزراوە.