بێریڤان محەمەد: کلیکی چارەسەرکردنی کیشەکان و دەستپێکردنی ژیانێکی ئاشتی و دیموکراسیانە لە ڕۆژئاوای کوردستانە

لە وەڵامی هێرشی دوژمنانە و فشارە سیاسییەکاندا، گەلی باشوور بە یەکدەنگییەکی ئاشکرا و گەنجانی پێشەنگ بە ڕۆشتنیان بۆ مەیدان، پاڵپشتی بێ‌مەرجیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، بێریڤان محەمەد، ئەندامی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکەین.

هێڤی سەڵاح

 

سلێمانی_لە وەڵامی هێرشی دوژمنانە و فشارە سیاسییەکاندا، گەلی باشوور بە یەکدەنگییەکی ئاشکرا و گەنجانی پێشەنگ بە ڕۆشتنیان بۆ مەیدان، پاڵپشتی بێ‌مەرجیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، هەنگاوێک کە پەیامێکی توندی هاوبەشبوونی چارەنووسی کورد دەگەیەنێت، ئەم پاڵپشتییە لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و فشارە ئەمنی و سیاسییەکان، ئەوەش وایکردووە گەلی باشوور، تایبەتمەندی گەنجان، بۆ جارێکی تر نیشان بدەن کە سنوور ناتوانێت یەکگرتوویی نەتەوەیی بشکێنێت، و پاڵپشتی ڕۆژئاوا بەشێکە لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانییان

 

بێریڤان محەمەد،ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان وتی : سەرەتا لە هێرشەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیپێکرد، ئێمە ناتوانین ئەو دوو پلانە لە یەک داببریین، ئەم هێڕشانە پلانێکە دژی کورد، جینۆسایدێکی گەورەیە کە بەرامبەر کورد ئەنجام دەدرێت،هەر وەک چۆن لەسەر عەلەوییەکان،دوزییەکان و مەسیحیەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت، دەیانەوێت هەمان جکۆمەڵکوژی بەسەر کوردیشدا جێبەجێ بکەن، لەوکاتەوەی حکومەتی شەرع هاتۆتە سەر حوکم لەو کاتەوە تا ئێستا دەبینین بەردەوام کۆمەڵکوژی و جینۆساید ئەنجام دەدرێت، و ئەو کۆمەڵکوژیەی لە شێخ موقسودو ئەشرەفییە دەستی پێکرد ،ئەوا دەستپێکی پیلانێکی گەورەیە کە بۆ سەرانسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دانراوەم ئێمە دەبینین کە ئەو پلانە تەنها یەک لایەن نەبوو، بەڵکوو دەوڵەتانی زلهێزو دەوڵەتانی هەرەێمی بەشدار بوون تێدا و بێدەنگن لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی کورد.

 

"کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکەین"

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بانگەوازەی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سەفەربەری کراوە  و سەفەربەرییەکی گەورە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، هەڵوێستێکی نیشتیمانی گەورە بۆ ئێمە پێوسیت بوو بەتایبەت بۆ ئەو کۆمەڵکوژیەی ڕۆژئاوا بەتایبەت هێڕشی تایبەت دەکرایە سەر هەردوو شەهید دەنیز عەفرین و شەهید زیاد حەلەب، هەروەها دوێنێ بینیمان کە دەسترێژییکردنە سەر ژنانی یەپەژەو تۆمارکردنو بڵاوکردنەوەی ڕووڕەشیەکە بۆ تەواوی جیهان و  حکومەتی شەرع، ئێمە دەتوانیهن بڵێین ئەم هێرشانە بووە هۆی ئەوەی کە یەک ڕیزی و یەک دەنگی گەلی کورد زیادتر بکات، ڕاستە ئێمە ناخۆسی زۆر دەبینین بەردەوام گەلی کورد قوربانی گەورە دەدات و ئێمە بۆ پاراستنی مافی خۆمان و  ئاشتی و دیموکراسی قوربانی قوربانی گەورە دەدەینو ئەمرۆ بە قوربانیکردنی شەهید دەنیز عەفرین و زیاد حەلەب یەکێتی گەلی کورد دروست بوو، ئێمە بانگەوازی دەکەین و دەڵین وەک کورد هەوڵوێستمان یەکە لە باکوورو باشوور و ڕۆژهەڵات پشتیوانی ڕۆژئاواین و دەزانین کە کلیکی چارەسەرکردنی کیشەکان و دەستپێکردنی ژیانێکی ئاشتی و دیموکراسیانە لە ڕۆژئاوای کوردستانە، ئێمە وەک گەلی کورد کۆمەڵکوژی کورد قبوڵ ناکەین و دوێنێ شەو لەگەڵ دەستپێکردنی هێڕشەکانی  ڕۆژئاوا لە سەرتاسەری باشووری کوردستاندا هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و  تا بەرەبەیان داوای وەستاندنی هێڕشەکانیان دەکرد و بەیانی ئەمرۆش کاتژمێر حەوتی بەیانی کۆمەڵێک گەنجی باشوور بەرەو ڕۆژئاوا بەرێکەوتن بۆ پاڵپشتی و هاوکات هەر ئەمرۆ کاتژمێر ١:٠٠ لە بەردەم زانکۆی سلێمانی هەموو چین و توێژەکان لە سیاسەتمەداران و چالاکوانن لە باشووردا رێپێوان بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا دەست پێدەکەن و دەچنە سەر سنوور.