باشاران: لە ٢٠٢٢دا تێكۆشانی ژنان فراوانتر ده‌كه‌ین
عایشە ئاجار باشاران وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تێكۆشانی هاوبه‌شی ژنان ئیتر بووه‌ته پێویستییه‌ك و لە ساڵی ٢٠٢٢ تێکۆشانی ژنان فراوانتر دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
عایشە ئاجار باشاران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ساڵی ٢٠٢١دا، هه‌م ژماره‌ی رووداوه‌كانی كوشتنی ژنان زیاتر بوون، هه‌م تێكۆشان له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانەدا گه‌وره‌تر بووه، وتیشی: "ئێمه ده‌زانین له‌م وڵاته ئه‌وانه‌ی تاوانێك ئه‌نجام دده‌ن، ئه‌گه‌ر له به‌رگی سه‌ربازیدا بێت ئەوە ڕاستەوخۆ په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌ته‌وه هەیە و ئەو تاوانبارە زیاتر‌و به ئاسانی ده‌پارێزرێت و به مافدار نیشان ده‌درێت".
عایشە ئاجار باشاران رایگه‌یاند، پێویسته له په‌رله‌مان فرە لایەنی و فرە رەنگی به بنه‌ما بگیردرێت، له رووی دیموكراسییه‌وه بواره‌كانی دانوستانی هاوبه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت و به پێی ئه‌وه ئه‌نجامی لێ به‌ده‌ستبخرێت، به‌ڵام له توركیا له بری ئه‌وه‌ی وته‌ی ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌كاربهێنرێت و کاری پێ بکرێت، پیاو له بری ژنان قسه ده‌كه‌ن و بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك توندوتیژی ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە له توركیا سه‌رباری تێكۆشانیش نوێنه‌رایه‌تیی ژنان نه‌یتوانی له سه‌دا ٢٠ تێپه‌ڕێنێت و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا بێت، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هه‌ده‌په، پێویسته دامه‌زراوه‌كانی ژنان هه‌ر هه‌موویان فشار بخه‌نه سه‌ر حزبه‌كانی تر و هانیان بده‌ن.
باشاران ئاماژەی بەوەشکرد کە هه‌م په‌یوه‌ست به توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان و هه‌م سه‌باره‌ت به دۆخی گرتووخانه‌كان پێویسته په‌رچه‌كرداری كۆمه‌ڵگا به‌هێزتر بكرێت و داوایكرد، ساڵی ٢٠٢٢ ببێته رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه، وتیشی: "له ساڵی ٢٠٢١دا وێڕای هه‌موو شتێك ژنان له گۆڕه‌پانه‌كان نهكشانهوهو به‌و هیوایه‌وه ده‌ستیان به ساڵی ٢٠٢٢ كردووه، ئەمساڵ ده‌بێته ساڵێك كه زه‌مینه‌كانی تێكۆشانی هاوبه‌ش به‌هێز بكرێت و پشتیوانی فراوانتر بكرێت و وه‌ك ژنان ژیانێكی نوێ پێكه‌وه بونیات ده‌نێین. ده‌بێته ساڵێك كه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی گۆڕینی ئه‌م سیستمه هه‌ڵده‌گرین، تێكۆشانی و پشتیوانی به‌هێز دەکەین".