بارودۆخی تەندروستی وریشە مورادی خراپتر دەبێت
کەمپەینی ئازادی بۆ وریشە مورادی بڵاویکردەوە، بارودۆخی تەندروستی وریشە مورادی تێکچووە و ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندان ڕێگەی پێنادەن بچێتە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن.

ناوەندی هەواڵ
کەمپەینی ئازادی بۆ وریشە مورادی زانیاری لەسەر بارودۆخی تەندروستی وێریشێ مورادی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەکرد، ڕەوشی وریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە، بەرەو خراپتر دەچێت و ڕێگەی پێنادرێت چارەسەر وەربگرێت.
باس لەوەش کراوە کە وریشە مورادی تووشی نەخۆشییەکی پێست و قۆڵی بووەو بەرپرسانی زیندان ڕێگەی پێنادەن لە دەرەوە چارەسەر وەربگرێت.
وریشە مورادی لە ١ی ئاداری ٢٠٢٣ لە شاری سینێ دەستبەسەر کرابوو، سزای لەسێدارەدانی لە ١٦ی حوزەیران و ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە دانیشتنەکانی دادگا بە فەرمی بۆ پارێزەرەکانی ڕاگەیەندرا.