بانگەوازی بۆ ڕێپێوان دژی داگیرکاری دەکرێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بانگەوازی لە هاوڵاتیان کرا لە ڕێپێوانی دژی داگیرکاری و بڕینەوەی دارستان لە شاری سلێمانی بەشداربن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە سینەما سالمی شاری سلێمانی ناوەندی کاری نیشتمانیی، کە لە کۆمەڵێک چالاکوان، سیاسەتمەدار و کەسایەتی پێکهاتوون، بانگەوازییان بۆ ڕێپێوانی ٥ی حوزەیران کرد.

 

لە کۆنگرەکەدا نەبەز خالید، وتەبێژی کاتیی ناوەندی کاری نیشتمانیی ڕایگەیاند: سبەی ڕێپێوانێکی جەماوەری فراوان بە دەستپێشخەری ناوەندی کاری نیشتمانیی لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانیی، کاتژمێر ٥:٠٠ ئەنجام دەدەین، لە دژی بڕینەوەی دارەکان و تاڵانکردنی دارستانەکان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

هەر لەکۆنگرەکەدا بانگەوازیی لە هاوڵاتیان کرا کە وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەشداری ڕێپێوانەکە ببن و هەڵوێستی خۆیان نیشانبدەن.