باڵندەکان بەهۆی وشکبوونەوە لە هیندستان دەکەونە خوارەوە

ڕۆژانە لە ویلایەتی گوجاراتی هیندستان بەهۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو دەیان باڵندە بەهۆی وشکبوونەوە دەکەونە خوارەوە و ڕزگارکەرانیش هەڵیان دەگرنەوە و دەیانبەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

ناوەندی هەواڵ

ویلایەتی گوجارات، دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای هیندستان بە هێڵی کەناری نزیکەی ١٦٠٠ کیلۆمەتر، ڕۆژانە لەم ویلایەتەدا باڵندەکان ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و وشکبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، ڕزگارکەرانیش ڕۆژانە دەیان باڵندەی وشکبوەوە هەڵدەگرنەوە کە بەهۆی شەپۆلی گەرمی سووتاون و سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکەش وشکبوون.

زەلکاوە گەورەکانی باشووری ئاسیا لە گەرمترین هاویندا لە دەیان ساڵدا وشک دەبنەوە و هانی سەرۆک وەزیرانی هیندستان ناریندرا مودی دەدات بۆ ئاگادارکردنەوەی بەرزبونەوەی ڕێژەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە.

پزیشکەکانی لەنەخۆشخانەی ئاژەڵان ئاماژەیان بەوەداوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەزاران باڵندەیان چارەسەرکردووە لە ڕێگەی پێدانی ئاو و حەپی ڤیتامینی و ئەوەشیان خستەڕوو کە ڕزگارکەران ڕۆژانە دەیان باڵندەی دیکە ڕزگاردەکەن.

پسپۆڕانی بواری ژینگە باسیان لەوە کردووە کە ئەمساڵ یەکێک بووە لە خراپترینەکان بەهۆی ئەوەی لەم دواییانە ٪١٠ ژمارەی ئەو باڵندانە زیادیان کردووە کە پێویستیان بە ڕزگارکردن هەیە لە مەترسی وشکبوونەوە بەهۆی بێ ئاوی.

بەرپرسانی تەندروستی لە گوجارات ڕاوێژکاریان بۆ نەخۆشخانەکان دەرکردووە بۆ دانانی بەشی تایبەت بە جەڵتەی گەرما و نەخۆشیەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە گەرما بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە.