"با دەنگی زیندانیانی لە ژێر چەقۆی سێدارە بین"

کۆمەڵێک لە خەڵکی ئێران لە شاری ڤانکۆڤەر لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی سیاسی بەتایبەت وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک لە خەڵکی ئێران لە شاری ڤانکۆڤەر بەرامبەر بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە تایبەت دژی زیندانیانی سیاسی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم، ژمارەیەک لە خەڵکی ئێرانی نیشتەجێ ڤانکۆڤەر، وێنەی زیندانیانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لەوانە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، ئەو خۆپیشاندەرانەی کە بەشدارییان لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ژێر ناوی "منداڵانی ئیکباتان"  ناسراون و هتد، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر زیندانییەکانیان ئیدانە کرد.

 

ژینۆ ئیبراهیمی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی "نە بە نەریت و نە بە توندوتیژی دژی ژنان" و چالاکوانی بزووتنەوەی دژی سزای لەسێدارەدان، لە وتارەکەیدا لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە خراپی دۆخی وریشە مورادی دوای مانگرتن لە خواردن و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان کرد لە دژی و داوای ڕێوشوێنی دەستبەجێی بۆ زیندانییەکان کرد.

 

ناوبراو بە ئاماژەدان بەو سێدارانەی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان ئەنجام دراون، وتی: ئێمە دەبێت دەنگی بەندکراوانی ژێر چەقۆی سێذارە بین، دەنگی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، منداڵەکانی ئێکباتان، موجاهید کور کور و هەموو ئەو زیندانیانەی کە ئەوان بە ئەشکەنجەدا تێدەپەڕن بین.

 

خۆپیشاندەران خوازیاری ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی لەدژیان دەرچووە بوون، هەروەها وێڕای پشتیوانی لە چالاکیی ناڕەزایەتی خوێندکاری ناڕازی زانکۆی زانستە توێژینەوەکان، داوای ئازادکردنی ئاهو دەریایی دەکەن.

 

ڕژێمی ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان لە دژی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی بە تایبەت ژنان دەرکردووە. کارێک کە لەلایەن زۆرێک لە ئازادیخوازان و چالاکانی مافی مرۆڤەوە ناویان لێناوە، تۆڵەی ڕژێم لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی".