بۆ یەکەمجار یانەی مەشقی ئەسپ سواری ژنان لەسعودیە کرایەوە

هاجەر ئەلزەقدی، یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەسپ سوارانی ژنانی عەرەبستانی سعوودی سەرەڕای ئەو زەحمەتیانەی کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە بڕیاری دا یانەی مەشقی ئەسپسواری بۆ ژنان بکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاجەر ئەلزەقدی بەهۆی حەزی بۆ ئەسپسواری و پشتیوانی و هاندانی باوکی توانی یانەکە دابمەزرێنێت، هاجەر دەڵێت: "کاتێک ژنەکان بینیان کە شوێنەکە بەتەواوی داخراوە و سەرجەمی ستاف و خزمەتکارەکانی یانەکە ژنن پێشوازییان لەکارەکە کرد و داواکارییەکانی تۆمارکردن لەیانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە".

 

ڕاهێنەرێکی سوارچاکی یانەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەتا خۆشەویستی ئەسپ سواری خولیا بوو، بەڵام ئێستا هیوادارە بچێتە ناو پێشبڕکێکانەوە بۆ خەڵات لەسەر ئاستی نەتەوەیی.

 

لە ساڵی ٢٠١٩دا ژنانی سعودیە بۆ یەکەم جار بەشدارییان کرد لە فێستیڤاڵی سووک عەکاز کە لە پارێزگای تائف بەڕێوەچوو، پێنج ژنی سعودی لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردو بەبێ هیچ گرفتێک کارامەیی خۆیان پێشکەشکرد و سەلماندیان کە ئەسپسواری تایبەت نییە بە پیاوان.

 

سەرەڕای جیاکاری و توندوتیژی و دوورخستنەوە، ژنانی سعودی هەوڵیاندا بیسەلمێنن کە ئەوان بەشێکن لە کۆمەڵگا و توانای سەلماندنی ئامادەبوونیان هەیە.