بۆ یەکەمجار لە ئوسترالیا ژنێک بووە فەرماندەی باڵای سەربازی
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئوسترالیادا سوزان کۆیل بووە یەکەم ژن کە ببێتە فەرماندەی باڵای سەربازی.
ناوەندی هەواڵ
سوزان کۆیل وەک یەکەم ژن بۆ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئوسترالیا دیاریکرا. وەزیری بەرگری ڕیچارد مارڵز بڕیاری پێدانی ئەو پلەی ڕاگەیاند و بە "هەنگاوێکی مێژوویی" ناوی برد.
سوزان کۆیل نزیکەی ٣٠ ساڵ ئەزموونی سەربازیی هەیە، لە دوورگەکانی سۆلۆمۆن، ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خزمەتێکی زۆری کردووە.
سوزان کۆیل ئاماژەی بەوەدا، ئەم ئەزموونە بناغەیەکی بەهێز بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دابین دەکات.