بۆ بەبیرهێنانەوەی فەرمانەکە: لە دۆڵی قەرسەوە بۆ کۆجۆ ڕێپێوان کرا

سێ گەنجی ئێزدی لە دۆڵی قەرسلە شنگالەوە بۆ یادی شنگال دەستیان بە ڕێپێوانێک کرد. ئەو گەنجانە کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژەیان بە ڕێپێوانەکەیان داوە، گەیشتوونەتە بازاڕی کۆن لە ناوەندی شاری شنگال و بە پێ بەرەو گوندی کۆجۆ دەڕۆن.

شنگال

 

لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەندین چالاکی لە شاری شنگال بۆ شەهیدانی ئەو فەرمانە بەڕێوە دەچێت. ماوەی هەفتەیەکە وێنە و پانکارتی ئەو فەرمانە لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی شێنگال هەڵواسراوە و خەڵک ئاو و ئاوی خواردنەوە لەسەر هەموو شەقامەکان دابەش دەکەن. کۆمەڵگەی ئێزدی دەیەوێت بەم چالاکییانە فەرمانەکە بەبیربهێندرێتەوەو لەبیر نەکرێت.

 

ڕێپێوان لە دۆڵی قەرسەوە بۆ کۆجۆ

دوێنێ لە لایەن سێ گەنجەوە بە ناوەکانی میان ڕەبۆ، خدر شنگالی و خدربەرەکات چالاکییەک دەستیپێکرد. ئەو سێ چالاکوانە بۆ یادکردنەوەی ئەو فەرمانە لە نیوەڕۆوە لە دۆڵی  قەرس لە شاری شنگالەوە دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد. چالاکوانان بە درێژایی ڕێڕەوی پێیەکانی شنگال ڕێپێوانیان کرد و کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی گەیشتنە بازاڕی کۆنی شنگال، کە ماوەی هەفتەیەکە چادر بۆ چالاکییەکە دانراوە. لە سەرەتای ڕێپێوانەکەدا، ئاسایشی ئێزدیخان لەگەڵ چالاکوانان ڕێپێوانیان کرد.

 

بەرەو گوندی کۆجۆ ڕێپێوان دەکەن

چالاکوانان ڕایانگەیاند، ڕێپێوان بەرەو گوندی کۆجۆ دەبەن، کە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤هەزاران ئێزدی تێدا کۆمەڵکوژ کران و لە گوندی کۆجۆ کۆتایی بە چالاکییەکەیان دێنن.

 

مێیان ڕەبۆ، چالاکوانی ژن لەگەڵ هاوژینکەی خدر بەرەکات و دوو منداڵەکەی بەشداری ئەم چالاکییەیان کرد، لە سەرەتای قسەکانیدا،هەموو شەهیدانی فەرمانەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: ئێمە ئەم چالاکییەمان ڕێکخست بۆ ئەوەی ئەم فەرمانە لەبیر نەکرێت، لە دۆڵی قەرسەوە دەستمان بە ڕێپێوانەکە کرد و ویستمان وەک ئەوەی ڕۆژی فەرمانەکە بێت ڕێپێوان بکەین و بەم شێوەیە شەهیدانمان یاد بکەینەوە.