بە ئامانجگرتنی دامەزراوە گرنگەکان ئازارەکانی ژنان زیاد دەکات

هێزەکانی پشتیوانی خێرا چەندین جار وێستگەکانی کارەبای لە ویلایەتەکانی وەک دەریای سوور، ڕووباری نیل، باکوور، خەرتوم، و بەنداوی مەروی کردووەتە ئامانج و ئازارەکانی هاوڵاتیانیان زیاتر کردووە.

مەیسا قازی


سودان-پچڕانی کارەبا بەهۆی بۆردوومانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سودان، کاریگەری لەسەر دانیشتووان و ئاوارەکان دروستکردووە، بە سەبرەوە بەرگەی ئەو کاردارەیان گرتووە،کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە.

 

ڕێپێوانەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دامەزراوەکانی کارەبای لە پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سودان کردۆتە ئامانج، لە کاتێکدا ململانێکان دەچێتە ساڵی دووەمەوە، ئەم هێزانە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی کارەبا لە باکووری وڵات.

 

دالیا محەمەد، ژنێکی ئاوارە و هاوڵاتی خەرتوم ئاماژەی بەوەکرد، بەئامانجگرتنی کارەبا و دامەزراوە گرنگەکان ڕاستەوخۆ زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت و ئازارەکانیان زیاتر دەکات، جەختیشی کردەوە کە پچڕانی کارەبا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی ژنان و توانای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی خۆراک و ئاو هەیە. هەروەها پچڕانی کارەبا بووەتە هۆی پچڕانی ئاو و لە ئەنجامدا کەمی ئاوی خواردنەوە دروست بووە، هەروەها پشتی بە سۆبەی کارەبا بەستووە، بەڵام پچڕانی کارەبا ناچاری کردووە خەرجی زیاتری غاز و خەڵوز بکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، پچڕانی کارەکە کاریگەری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خەرجییەکانی هاوڵاتیان هەبووە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکییەوە. دەڵێت "خەرجی مانگانەمان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکییەوە دەدرێت، دوای ململانێکان پیاوان دەستیان کرد بە کارکردن لە دوورەوە و پارەمان بۆ دەنێرن، هاوژینەکەی یەکێکە لەوانە، زۆر ئازارم چەشت، بەهۆی نەبوونی کارەباوە بۆ ماوەیەک مۆبایلەکەم کوژایەوە. شوێنی مۆلیدەکان دوورە و قەرەباڵغی هەیە، هەروەها پێویستیان بە پارە هەیە بۆ بارگاویکردنەوە.

 

"لەوانەیە نەتوانم مۆبایلەکەم بە تەواوی بارگاوی بکەمەوە، و مەوداکان زۆر دوورن"

 دالیا محەمەد وتی: خوشک و براکانم بەهۆی نەبوونی ڕووناکیەوە پرسیان لەگەڵ خوێندندا هەیە، بۆیە تەنها لە ڕۆژدا ناچارن بخوێنن، منیش کاریگەرییەکەیم لەسەر بازاڕ بینیوە، ئەگەر بچیت، بۆ نموونە بۆ چاککردنەوەی جێگایەکی شکاو یان شتێکی تر، پێت دەڵێن بەردەست نییە، چونکە کارەبا نییە. من لەگەڵ دایکم چووم بۆ وردکردنی گەنم، ور بەدەستهێنانی ئاردی، بەڵام خاوەن میڵەکە وتی، ئەمە مەحاڵە چونکە کارەبا نییە.

 

 باسی لەوەشکرد، پچڕانی کارەبا کاریگەری لەسەر نرخی خزمەتگوزارییەکان هەبووە، چونکە تێچووی سووتەمەنی پێویست بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان زیادکراوە، بەمەش نرخی نان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بەرزبووەتەوە.


 هەروەها پچڕانی کارەبا کاریگەری لەسەر کەرتی تەندروستی و ئەو خزمەتگوزارییانەی کرد کە بەهۆی نەبوونی کارەبا، پشتبەستنی دامەزراوە پزیشکییەکان بە مۆلیدە ئەهلیەکان،سەبارەت بە ئەزموونی خۆی، دالیا محەمەد ڕوونیکردەوە، کە خۆی و باوکی چارەسەری ددانیان بۆ کراوە، ئەمە پێویستی بە تیشکی ئێکس بۆ ددانەکە هەبوو بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت. بەڵام "لەکاتی وەرگرتنی تیشکی ئێکسدا لەناکاو مۆلیدەکە وەستا، ئێمە ناچار بووین بیگرینەوە. کارێکی باشبوو داوایان لێنەکردین جارێکی تر پارەی تیشکەکە بدەینەوە، بەڵام هەندێک گلەیی ئەوەیان کرد کە دووجار پارەیان داوە، کاتێک پزیشکەکە تیشکی ئێکس نوێکەی بینی، وتی ڕوون نییە، ئەمەش وایکرد کە پزیشکەکە بەهەڵە چارەسەری ددانێکی دیکە بکات، بەڵام باوکم ئاگاداری کردەوەمە کە کامە دانە ڕاستەکەیە،هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕوون نەبوونەوەی وێنەی تیشکی ئێکس بەهۆی نەبوونی وزەی پێویست.

 

دینا ئادەم باسی لەوەشکرد، پچڕانی کارەبا کاریگەری لەسەر هەموو ئەو چالاکییانەی ئێواران هەبووە کە هاوڵاتیان ئەنجامیان دەدا، هەروەها خوێندنی خوێندکاران. "من بزنسێکم هەیە کە خەنەیە، ئێوارەش باشترین کاتە بۆ کارکردن، بەو پێیەی زۆربەی خانمان دوای خۆرئاوابوون دێنە لام. بەڵام دوای پچڕانی کارەبا، ئەوە وەستاوە. سەبارەت بە پڕۆژە بازرگانییەکانمان، پێویستیان بە ساردکەرەوە هەیە، بۆیە ناچار بووین ڕایانبگرین.