نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێ‌کرد
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێ‌کرد و ژنان بە بەرهەمی خۆماڵی و کارە دەستییەکانیان پێشەنگایەتی فێستیڤاڵەکە دەکەن.
هەڵەبجە
ئەمڕۆ لە پارکی شاری یاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و بە بەشداری زیاتر لە ٧٠٠ جوتیاری هه‌نار و به‌رووبومی خۆماڵی فێستیڤاڵێکی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه کرایەوە.
لە فێستیڤاڵەکەدا ژنانی دەست ڕەنگین پێشەنگایەتی فێستیڤاڵەکەیان کرد، ئامانجیان ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان و کارە دەستییەکانیانە.
هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانەوە سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن و بڕیارە ماوەی ٣ ڕۆژ بخایەنێت، هاوژین نامیق وه‌ك ژنێكی خاوه‌نكار باسی له‌وه كرد، كه باوكی یه‌كێكه كه خاوه‌نكاره‌كان و و پێیان خۆش بووه به هه‌نار و دۆشاوی هەنار بەشداری بکەن، وەک خۆشی دەڵێت کە بەرهەمەکانیان هیچ ماددەیەکی پارێزەری تیادا نییە و دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە.
چیا قاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه باسی لەوەکرد، ماوەی مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە دەکەن و لەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن، وتیشی: ئەگەرچی ئەمڕۆ کەشوهەوا باراناوی بوو، بەڵام هەر سەردانیکار هەن و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان له ده‌ره‌وه‌ی شارەوە هاتوونەتە فێستیڤاڵەکە.
ناسكه قادر له شارۆچکەی دوكانه‌وه بەشداری فێستیڤاڵەکە بووە و چەندین بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ خۆیدا دەباتەوە،
بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ، فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەردەوام بێت، کە زیاتر لە ٧٢٩ كه‌پر لە هەنار و بەرهەمە خۆماڵییەکان و کاری دەستی ژنان و کاری کەلەپووری دانراوە.