بە پەیمانی یەکڕیزی و تێكۆشانی ژنان ئاهەنگی ٨ی ئادار کۆتایی هات

ئەمڕۆ لە بەردەقارەمان لە دەربەندی بازیان ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بەجۆش و خرۆشەوە بەڕێوەچوو، ژنان بەڵێنیان دا تێکۆشان بڵند بکەن و داگیرکاری و نۆکەری تێکبشکێنن.

سلێمانی

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە بەردەقارەمان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڕێوەچوو، گروپی هونەری ژنما لە باکوری کوردستانەوە، گروپی ئێمەی خۆراسانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندان ژینا سەقزی و عادل هەورامی بە بەرهەمەکانیان ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە.

 

هەر لە ئاهەنگەکەدا پێشەنگای کاری دەستی ژنان، فرۆشتنی پەرتوک، خواردنی کوردەواری و شیرینی و چەندین بەرهەمی دیکە کرایەوە.

 

ژنانی بەشداربوو بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ و هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆش و هەڵپەرکێ کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.

 

ت.پ