بۆ پاراستنی ژنانی چین، گۆڕانکاری لە یاسادا دەکرێت

کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین ڕایگەیاند کە یاسا هەموار دەکاتەوە بۆ باشتر پاراستنی ژنان لە دەستدرێژی سێکسی و دەستەبەرکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو.

کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین ڕایگەیاند کە یاسا هەموار دەکاتەوە بۆ باشتر پاراستنی ژنان لە دەستدرێژی سێکسی و دەستەبەرکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چین، گۆڕانکاریە یاساییەکان پلانیان بۆ دانراوە بۆ باشتر پاراستنی ژنان لە دەستدرێژی سێکسی، هەموارکردنەکە کە لە کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین گفتوگۆی لەسەر کرا، پێوانەی توندتر لە دژی دەستدرێژی سێکسی لە شوێنی کار و نایەکسانی نێوان ژن و پیاودا پێشبینی دەکات.

 

کرداری نادادپەروەرانە سزا دەدرێت

لەگەڵ هەموارکردنی یاساکەدا نادادپەروەرانەیە کە دامەزراندن بدرێت بە کاندیدی پیاو لەجیاتی کاندیدی ژن لە بەرنامەی کاردا، هەروەها ئەگەر فەرمانبەرانی ژن ڕێگریان لێبکرێت لە هاوسەرگیری و منداڵبوون، خاوەنکارەکە سزا دەدرێت، هەروەها هەموو پەیواندەییەکی جەستەیی نەشیاو و ناپێویست، بە جۆرێک لە شێوەکان ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ پەیوەندی سێکسی دەبێت.

 

هەرچەندە دیارنییە کە هیچ بەروارێکی دیاریکراو نیە بۆ کاتێک کەی هەموارکردنەکە دەنگی لەسەر دەدرێت و کەی کاردەکات. بەڵام پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان لەسەر ئەم بابەتە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام بن.

 

چین لە پلەی ١٠٧ەمدایە

بەپێی ڕیزبەندییەکی جیهانی لەسەر یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان کە لەلایەن کۆڕبەندی ئابووریی جیهانییەوە ئامادەکراوە، چین لە ١٥٣ وڵات لە پلەی ١٠٧ەمدایە، پیاوان بەرزترین پلەن لە سیاسەت و بازرگانی لە وڵاتدا.