"بە کۆنفرانس هێڵی تێکۆشانی سەردەمی نوێمان دیاری دەکەین"

جانان چالاگان، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، هێڵی خەبات لە کۆنفرانسی ژنان لە ٨-٩ی ئەیلول دیاری دەکەن.

 

ئەنقەرە- جانان چالاگان، وتەبێژی پارتی چەپ و داهاتووی سەوز "پارتی چەپی سەوز" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤ کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا جانان تیشکی خستە سەر ساڵیادی دانانی قەیومەکان و وتی: بە دانانی قەیوم ڕێزیان لەو هیوایە نەگرت کە لە سندوقەکانی دەنگداندا دەرکەوت، شارەوانییەکان پێشێلکران و ئێستا گەندەڵی لەو شارەوانییانەدا بەردەوامە کە پێشێلکراون، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستگیرکران، دەسەڵاتی زاڵی پیاو بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی دوژمنکاری بەرامبەر بە ژنان لە ڕێگەی قەیومەوە.

 

"دەستبەرداری دەستکەوتەکانمان نابین"

جانان ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ڕژێم سەنتەرەکانی ژنانی کردووەتە ئامانج و وتی: سەیری ئەمڕۆ بکەن، لە حەوت مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٢٧ ژن کوژراون، کوژرانی ٦٨ ژن بە "گوماناوی" تۆمارکرا لە مانگی تەمموزدا 25 ژن کوژراون لەو کەسانە ٢٣ کەسیان لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردوون،  کوشتنەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، دەسەڵاتداران بە یاسا پەناگەکانی ژنانیان گرتووە و بوونەتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی، ئەو ژنانەی کە میکانیزمی خۆپاراستن لە توندوتیژی بەکاردەهێنن دەستگیرکران، زانیاری لەسەر ئەو ژنانە ئاشکرا کرا کە رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە ئێمە جارێکی دیکە دەڵێین کە ژنان بەردەوام دەبن لە خەبات دژی ڕژێم و سیاسەتی کرێ و تاڵانکردن، ئێمە دەستبەرداری گەل و دەستکەوتەکانی خۆمان نابین.

 

سیاسەتەکانی دەسەڵات له دژی ژنان

جانان چالاگان باسی لە توندوتیژییەکانی دژ بە گوكتان کشناک کردو وتی: دوای گەڕانەوەی لە پرسەی خوشکەکەی گوڵتان کشاناک ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەوە، واتە هەستی تۆڵەکردنەوە، بەهۆی قەیومەوە دەستگیرکراوە دوای ڕێوڕەسمی پرسەکە ڕەوانەی زیندانی خارپێت کرا، ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ بووەوە، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت گوڵتان کشاناک سەری نەوی بکات پێویستە سەیری دیمەنی ١٢ی ئەیلوول بکەن. ئێمە پشتیوانی و ڕێکخراوی ژنان لە دەرەوەی وڵات زیاد دەکەین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دژی زاڵبوونی پیاوان.

 

"دایکانی شەممە و ئاشتی کرانە ئامانج"

لەبارەی سیاسەتی گۆشەگیری بەم شێوەیە قسەی کرد: سیاسەتی گۆشەگیری و توندوتیژی و جەنگ لە دڵی هەموو قەیرانەکاندایە، ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمراڵی دەستیپێکردووە، ئێستا لە هەموو زیندانەکاندا بڵاو بووەتەوە، هەروەها گۆشەگیری وەک ڕژێمێک لە وڵاتەکەدا جێبەجێ دەکرێت، هەندێک لە زیندانییە سیاسییەکان ئازاد ناکرێن تەنانەت ئەگەر سزاکانیان تەواو کردبێت، هەموو ڕۆژێک زانیاری نوێ دەربارەی پێشێلکردنی مافەکانی زیندانییەکان هەیە، هێرشەکە لە زیندانەکاندا بەردەوامە سیاسەتی گۆشەگیری نەک تەنها لە زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت، بەڵکو ئێستا بە میکانیزمی جیاواز لە دەرەوە، خەباتی شکۆداری دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی ئێستا بووەتە ئامانجی دەسەڵات، دایکانی شەممە گۆڕەپانی گالاتاسار جێناهێڵن و لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، دایکانی ئاشتی لەجۆلەمێرگ هێشتا دەستبەسەرن، تێکۆشانی دایکانی ئاشتی و شەممە تێکۆشانی ئێمەیە، ئێمە پێکەوە ئاشتییەکی شکۆمەندانە بۆ ئەم وڵاتە دەهێنین.

 

سیاسەتی دوژمنکارانە دژی سروشت

جانان چالاگان تیشکی خستە سەر سیاسەتی دوژمنکارانەی دژ بە سروشت و وتی: لە لایەکەوە کرێ و تاڵانکردن هەیە بۆ وەبەرهێنەران لە دارستانەکانی ئاکبەلەن، لە لایەکی دیکەوە، لەسەر بنەمای ئاسایش دەستێوەردان ناکەن لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی جزیرەو بەتلیس، هەروەها ئەوانەی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن دەستگیرکراون. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دژی تاڵانکردن و کرێ.

 سەبارەت بە بارودۆخی ژنانی پەنابەر قسەی کرد و ڕایگەیاند ئەگەر سیاسەتی جەنگ و توندوتیژی کۆتایی پێبێت، ئەوا کێشەکانی پەنابەران چارەسەر دەکرێن.

 

لە ٨-٩ی ئەیلوول کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت

جانان چالاگان وتی: دوای هەڵبژاردنە گشتییەکەی ١٤ی ئایار، پارتی چەپی سەوز چووە ناو پرۆسەیەکی نوێوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنمان هەڵسەنگاند و هێڵی داهاتوومان ڕاگەیاند، ئێمە وەک ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوەمان لەگەڵ ژنان لە ناوچە و شارەکان ئەنجامدا، دەمانەوێت پشتیوانی خۆمان زیاد بکەین، میکانیزمی ڕەخنەمان پەرەپێداوە و کەموکوڕییەکانمان دەربڕیوە، لەگەڵ پێشنیار و ڕەخنەکان، ئێمە دوو کۆنفرانسمان ئەنجامدا ئەو پێشنیارانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش دەکرێن لە کۆنفرانسی ناوەندی ژناندا ئەنجام دەدرێن، لە ڕۆژانی ٢٠و  ٣٠ی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەکان لە ناوچە و شارەکان بەڕێوەدەچن و لە ڕۆژانی ٨-٩ ی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت، . بژی تێکۆشانی ئێمەی ژنان "ژن، ژیان، ئازادی".