بۆ خۆپاراستن لە ژەهراوی بوون چەند خاڵێک دەخرێتەڕوو

حاڵەتی ژەهراویبوون و تووشبوون بە بەکتریا یان ڤایرۆسی گەدە لە ئێستادا بەربڵاووەو، بۆ خۆپاراستن لێی و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون چەند هەنگاوێک خراوەتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

ژەهراوی بوونی گەدە دەرکێت بەهۆی خۆراکی ناتەندروست و ماوە بەسەرچوو ڕووبدات، بۆ خۆپاراستن و گرنگی دان بە خواردنی تەندروست و گەنجاو چەند هەنگاوێک خراوەتەڕوو کە مەترسیی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە کەمدەکاتەوە،

 

ئاماژە بەوەکراوە کە پێش نانخواردن لەسەر هەموو کەسێک پێویستە دەستەکانی بشوات، بە تایبەت دوای چوونە توالێت و ئەو شوێنانەی کە میکرۆب و ڤایرۆس زۆر ڕوویان لێدەکات.

 

هەروەها  دڵنیابوون لە بەسەرنەچونی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەیانخۆن،  خواردن نەکڕدرێت لەو فرۆشیارانەی کە گرنگی بە کوالیتی شتەکانیان نادەن، خواردن بە سەری کراوە بەجێنەهێڵدرێت، شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەباشی بەر لە خواردنیان، دەبێت خواردن لە بەفرگردا هەڵبگیرێت یان ئەوەندە لێبنرێت کە لە ژەمەکاندا بخورێت و نەمێنێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە پاکڕاگرتنی قاپ و قاجاخ ڕێگەیەکی سەرەکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسەکان..