"بە هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک شکست بە فەرمانەکان دەهێنین"
ڕیهام حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، ئاماژەی بەوەکرد پەدەکە و دەوڵەتی تورک پێکەوە هێرش دەکەنە سەر باوەڕی کۆمەڵگەی ئێزدی و هەوڵ دەدەن کولتوور و بیروباوەڕیان لەناو ببەن، پێویستە کۆمەڵگە ئاگاداری ئەو پیلان و بۆسانە بێت.
هێڤی ئێزدا
شەنگال-ڕیهام حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی سەر شەنگال و ئێزدییەکان لە عەفرینی داگیرکراو کردو تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دوای فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤و ڕایگەیاند کە فەرمانەکانی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی کۆتایی نەهاتووە و تەنها شێوازیان گۆڕاوە.
"ئێستاش فەرمانەکان بەردەوامن"
ڕیهام حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لە سەرەتای قسەکانیدا وتی : دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، هێرشەکان بۆ سەر شەنگال بە هەموو شێوەیەک ئەنجامدران بۆ لەناوبردنی ئەو کەسانەی لە فەرمانەکە ڕزگاریان بووە، بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکرێتە سەر شەنگال لە دژی ئەم هەوڵانە بۆ تێکشکاندن و شکاندنی ئیرادە، کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ ماوەی ٩ ساڵە بە پێشەنگایەتی ژنان خەبات دەکات، ڕاستە کە ئەم خەباتە نەگەیشتۆتە ئاستی لەناوبردنی هێرشەکان، بەڵام تا ئێستا چەندین پلانی دوژمن ڕێگرییان لێکراوە و خەڵکی شەنگال سەرەڕای هەموو فشارەکان دەتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن.
"ئێمە تەنها دەتوانین خۆمان لە داگیرکاری ڕزگار بکەین"
ڕیهام حەسەن تیشکی خستەسەر هێرشە فرە لایەنەکان بۆ سەر ئێزیدییەکان لە عەفرین و وتی: لە عەفرینی داگیرکراو، فەرمان بەردەوامە، ژنانی ئێزدی لە کۆمەڵگەی ئێزدی ناچار دەکرێن واز لە باوەڕی ئێزیدیان بهێنن و ببنە ئیسلام، لە عەفرینی داگیرکراودا چەتەکانی داعش بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر ژنان، کوشتن، لاقەکردن، تۆقاندنی کۆمەڵگە، ئەو شتانەی عەقڵ قبوڵی ناکات لەسەر گەلەکەمان لە عەفرین ئەنجام دەدرێت، ئێمە تەنها دەتوانین خۆمان لە داگیرکردن و فەرمان ڕزگار بکەین.
"پەدەکە، دەوڵەتی تورکیا و داعش هەمان بیرکردنەوە و کرداریان هەیە"
ڕیهام حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، پەدەکە و دەوڵەتی تورکیا پێکەوە هێرش دەکەنە سەر باوەڕی کۆمەڵگەی ئێزدی و وتی: "پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرش دەکەنە سەر کولتووری ئێزدی، کۆمەڵگە، گەنجان و ژنان. ئەو هێرشانەی ئێستا ئێمە وەک دەستدرێژیکردنە سەر کولتوور و باوەڕ دەیبینین، پێویستە خەڵک ئەم مەترسییە ببینن و هەڵوێستێکی بەهێزیان هەبێت لە دژی، ئێمە باوەڕێکی بەهێز و پیرۆزمان هەیە، ئەم باوەڕە مرۆڤایەتی و سروشتیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەرکی ئێمەیە ئەم باوەڕە بپارێزین.
"بۆ داهاتوویەکی ئازاد پڕۆژە جێبەجێ دەکەین"
ڕیهام حەسەن باسی لە گرنگی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کردو وتی: وەک گەلی شەنگال، هەموومان دەزانین کە ئێمە تەنها خۆمان لە فەرمان پاراستووە، بەڵام ئەمە بەس نییە کە فەرمانی زیاتر نەکرێت، پێویستە لە شەنگال کار بکەین، چونکە ئێمە لەسەر ئەم هێڵە بەردەوامین، ڕێگریمان لە پلان و یاریەکان کردووە، ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزدی ڕێز لە هەموو باوەڕ و کولتوور و زمان و گەلان دەگرین، ئەوان هەوڵ دەدەن کولتور و باوەڕمان لەناو ببەن. بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگری لەوە بکەین، یەکەم ڕێگا پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی چەوساوە داینا، هەروەها ئێمە ئەم پرۆژەیە ئەنجام دەدەین و داهاتوویەکی ئازاد بۆ نەوەکانی داهاتوو دیاری دەکەین.
ریهام حەسەن لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ئێزدییەکانی باشووری کوردستان کرد کە لەلایەن پەدەکەوە بەکاردەهێندرێن و وتی: داوا لەو کەسانە دەکەم کە خۆیان بە پێشەنگ و پیر و گەورەی کۆمەڵگە دەبینن، نەبنە ئامڕازی دوژمنەکانمان. با ئەوان بە ڕێگای هەڵەدا نەچن و حسابی مەترسیدار نەکەنە دەستی ئەوانەی فەرمانیان لەسەر ئێمە بەرز کردەوە، پێویستە دەستەکانیان لە کۆمەڵگەی ئێزدی دوور بخەنەوە، ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە هاوپەیمانێتییەکەمان بەهێز بکەین و پێکەوە دەستکەوتەکانمان بپارێزین.