بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لێپرسینەوە لە مەدینە مامەدئۆغڵو کرا

بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی دیجیتاڵ میدیایی سەبارەت بە لێدانی منداڵێک و دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە لە جۆلەمێرگ، لێپرسینەوە لە ڕۆژنامەنووس مەدینە مامەدئۆغڵو دەستیپێکرد.

ئامەد

 

 ڕۆژنامەنووس مەدینە مامەدئۆغڵو بە هۆی ڕوماڵی دیجیتاڵ میدیایی لەسەر منداڵێک کە لەلایەن پۆلیسەوە لە جۆلەمێەف لێیدرا و دەستبەسەرکرا، لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

 

لە مانگی نیساندا داوا کرا قەیوم بۆ شارەوانی لە وان دابنرێت، دوای ئەم بڕیارە لە زۆرێک لە شارەکان چالاکیی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، یەکێک لەو شارانە جۆلەمێرگ بوو، لە شاری جۆلەمێرگ زۆرێک لە پۆلیسە مەدەنییەکان لە منداڵێکیان دا و دەستبەسەریان کرد، لێکۆڵینەوە لەسەر هاوبەشکردنی دیجیتاڵیی ڕۆژنامەنووس مەدینە مامەدئۆغڵو سەبارەت بەم ڕووداوە بە تاوانی "بە ئاشکرا هاندانی خەڵک بۆ سەرپێچیکردن لە یاساکان" دەستیپێکرد.

 

مەدینە مامەدئۆغڵو کە لەگەڵ پارێزەرەکەی ڕەسول تەمور لە بەشی پۆلیسی ئامەد وتەی دابوو، تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمە بەشێکە لە چالاکییە پیشەییەکانی.