بە هاتنی بەهار ژنانی ئێزدی چیاکانی خۆیان دەڕازێننەوە

بە هاتنی بەهار، تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بۆ ڕازاندنەوەی چیاکانی شەنگال، داریان بەسەر هەموو ماڵەکاندا دابەش کرد. شەنگال

بە هاتنی بەهار، تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بۆ ڕازاندنەوەی چیاکانی شەنگال، داریان بەسەر هەموو ماڵەکاندا دابەش کرد.

شەنگال

 

لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی نەک تەنها خەڵک ڕووبەڕووی دڕندەیی داعش بوونەوە، بەڵکو سروشتی شەنگالیش بەر کۆمەڵکوژییەکە کەوت، چەتەکانی داعش هەموو ئەو دارانەی لە شەنگال ڕازێندرابوونەوە سووتاندنی و  لە ڕەگەوە هەڵیکەندن، بەڵام پەیوەندی کۆمەڵگەی ئێزدی بە سروشتەوە هەرگیز ون نابێت، کۆمەڵگای ئێزدی کە هێز و ورەی خۆی و وزەی خۆی لە سروشت وەردەگرێت فەرمان ناتوانێت ئەم گەرمییەی دڵیان بکوژێنێتەوە، ژنانی ئێزدی ماوەی ٧ ساڵە لەهەوڵی گەڕانەوەی سیمای نیشتمانن.

 

ماوەی دوو ساڵە دار دەچێنن بۆ ڕازاندنەوەی خاکەکەیان

ئەمڕۆ، لە گوندی جیدال-ی سەر بە شارەدێی تل عەزەر لەلایەن تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بە ئامانجی ڕازاندنەوەی چیاکانی شەنگال و گێڕانەوەی جوانی خاکی پیرۆز، دار بەسەر گوندنشینەکاندا دابەشکرا ئەو دارانە کە دابەشکرابوون هەنار و زەیتوون و هەنجیر بوون گوندنشینان زۆر بەوە دڵخۆش بوون و وتیان: "دەمانەوێت داری زیاتر بچێنین بۆ جوانکردنی چیاکانمان".

 

فەریدا شەنگالی، لەسەر ناوی تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بە ئاژانسەکەمانی وت: "بەناوی تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدیەوە ئەمڕۆ لە گوندی جیدال سوپاسی رێکخراوی ژنان بۆ دادپەروەری دەکەین، ئەوە دوو ساڵە یارمەتیمان دەدات هەروەها ئێمە دوو ساڵە لە بەهاردا دار دەچێنین بە ئامانجی ڕازاندنەوەی زەویەکانمان".

 

"بە چاندنی دار دەمانەوێت هیوای ژیان زیاتر بکەین"

فەریدا شەنگالی لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر گرنگی چاندنی دار بۆ کۆمەڵگای ئێزدی و وتی: "ئامانجمان چاندنی دارە لە گوندە شاخاوییەکان بەم شێوەیە دەمانەوێت چیاکانی شەنگال بە دار بڕازێنینەوە بۆ ئەوەی هیوای گەلەکەمان بەدیبێت و بتوانن ژیانێکی خۆش لە شەنگالدا بژین، ئەمڕۆ ١٣٥ دارمان بەسەر دانیشتوانی گوندی جینداڵدا دابەشکرد ساڵی پار دارمان لەبەردەم "قوبان" و شوێنە پیرۆزەکانمان چاند".

 

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی جیداڵ، ژنێکی گەنج بەناوی خوخێ خدر، وتی: "زۆر دڵخۆشین کاتێک لقی داریان پێداوین و ئێمە سوپاسی تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی دەکەین، دەمانەوێت زیاتر یارمەتیمان بدەن".