بە بۆنەی جەژنی ئێزییەوە ڕووناکی لە گۆڕستانی شەهیدان داگیرسێندرا

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕۆژووی ئێزی هەژاران، خەڵکی شەنگال ڕوناکیان لەسەر گۆڕی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش داگیرساند.

 

شەنگال

کۆمەڵگەی ئێزدی بە هاتنی جەژنی ڕۆژووی ئێزی هەژار، بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان ڕۆیشتن و جەژنی ڕۆژووی ئێزدییان بە داگیرساندنی ڕووناکی لە شەهیدانی ڕزگارکردنی شەنگال پیرۆزکرد.

ئێوارەی دوێنێ، لە ئێوارەی جەژنی ئێزی، کۆمەڵگەی ئێزدی لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵەوە ڕوویان لە گۆڕستانەکە کردو لە چیاکانی شەنگال و لەسەر گۆڕی گیانبەختکردووان ڕووناکیان داگیرساند.

نوری شەنگالی، کە لە ئێوارەی جەژنی ئێزی ئامادەبوو، ئەو جەژنەی بۆ هەمووان پیرۆز کرد و وتی: "پێش هەموو شتێک جەژنی ئێزی لە شەهیدان و کۆمەلگەی خۆمان پیرۆز دەکەین، ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین، هەموو شەهیدانی خاکەکەمان پیرۆزن، هەموو جەژنێک یەینە لای شەهیدەکانمان و جەژنی خۆمان پیرۆز دەکەین، لە خودا داوا دەکەین ڕێبازی ڕاست و دروستیان پارێزراو بێت، دووبارە ئەم جەژنە لە هەموو کەس پیرۆز دەکەم".

جێگای ئاماژەیە، ئەم هەفتەیە جەژنی جەژنی ڕۆژووی ئێزی هەزارانەو هەفتەی داهاتوو جەژنی ڕۆژووی هەموو ئێزدییە.