بە بۆنەی ٨ی ئادار لە مەخموور نەمام و نێرگز چێندران
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، ژنانی ئەندامانی شارەوانی لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی ٨ی ئاداردا نەمام و نێرگزیان چاند.

مەخموور
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، لە ١ی ئادارەوە بە دروشمی "بە ڕۆحی شۆڕشی 'ژن ،ژیان، ئازادی'، ٨ی ئادار پیرۆز دەکەین، بەڵێن دەدەین خەبات بەرز بکەینەوە" دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد.
ئەمڕۆ ٦ی ئادار لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی ٨ی ئادار، ئەندامانی ژنانی شارەوانی مەخموور نەمام و نێرگزیان چاند.