ڕاژێ ڕۆژی ڕۆنامەگەریی ژنانی کوردی پیرۆز کرد

ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزدی "ڕاژێ" بە بۆنەی ڕۆژی ڕژنامەگەریی ژنانی کوردەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە پیرۆزکردنی ڕۆژەکە لە هەموو ڕۆژنامەوانانی ژن وتی: لەسەر هێڵی غوربەتلی و نوژیان دەبینە دەنگی ژنانی ئێزدی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ٧ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو لە کەسێتی غوربەتلی ئەرسۆز،  ژنە شۆرشگێڕ، پێشەنگ و ڕۆژنامەوان تەواوی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادی بیرهێنایەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکەی ڕاژێ بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژی ڕژنامەگەریی ژنانی کورد لە تەواوی ژنانی ئازادیخواز کەلەسەر ڕێگەی حەقیقەت لە بەرخۆداندان، لە ڕێبەر ئاپۆ، لە تەواوی ژنانی ڕۆژنامەوان کە لەسەر ڕێگەی غوربەتلی ئەرسۆز تێکۆشانی حەقیقەت بەڕێوەدەبەن پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی شۆڕشگێڕ، پێشەنگ و دڵداری ئازادی ژن غوربەتلی ئەرسۆزدا تەواوی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادی یاد دەکەینەوە.

لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا، ڕاگەیاندنی ئازادیی ژن جێگەیەکی گرنگی داگیرکردووە. ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد بە قوربانی مەزن ئافرێندراوە. لە هاوڕێ غوربەتلییەوە بیگرە تا دەنیز، نوژیان، گوڵستان، شارستان، ئارژین، دلیشان، دلۆڤان، ژیان، ئاورین و جیهانەکان تێکۆشانێکی ناوازە لە جوانێتی و حەقیقەتی ژنی ئازادی درووست بووە. وەک ژنانی ئێزدی حەقیقەتی ئەم هاڕێیانەمان دەکەینە سەرچاوەی بوونی ناسنامەی ڕۆژنامەگەریی ئازادیی ژن. لەمڕۆدا ڕێکخستن، هۆشیاری و خەباتی چاپەمەنی ئازادی ژن لە سایەیی ئەم ڕێچکەگرانەی حەقیقەتەوە دامەزراندووە و تێیدا پەرە بەخۆمان دەدەین.

 

ڕاگەیاندنی ئازاد لەسەر هێڵی هاوڕێ غوربەتلی دامەزرا، لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال ڕەنجێکی مەزنی دا. لە سایەی ڕەنجی پیرۆزی و فیداکارییە بێهاتاکەی، بە دیمەن، وێنە و هەواڵەکان تاریکی و دڕندەیی چەتەکانی داعشی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیاند. لەم سەدەیەدا وەک کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنانی ئێزدی گەورەترین کۆمەڵکوژیمان بینی و ئەزموونمان کرد. تا ئێستاش ژنان باجی ئەمە بە ژیانی خۆیان دەدەن، بەڵام ئەم ڕاستی و حەقیقەتە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕەنجەکانی نوژیان، شارستان و دەیان ڕۆژنامەوانی وەک ئەوانەوە دەربڕدرا.

 

وەک ڕاگەیاندنی ئازادیی ژنانی ئێزدی ڕاگەیاندنی ئازادی ژنانی کوردستان بە بنەمای وەردەگرین و پەرەی پێدەدەین. بەم باوەڕەوە تاوەکو لە بەرانبەر ڕووناکی تاریکی هەبێت لە ڕێگەی حەقیقەتدا دەبین بە دەنگی شۆڕشی ژنان و تێکۆشانی ئازادی بە هەموو ژنان ڕادەگەیەنین. لەسەر هێڵی غوربەتلی ئەرسۆز و نوژیان ئەرهان دەبین بە دەنگی تێکۆشانی ژنانی ئێزدی. جارێکی دیکە ڕۆژی رۆژنامەگەریی ژنانی کوردستان لە هەموو خەباتکار و ڕەنجدەرانی ژنانی ڕاگەیاندنی ئازاد پیرۆز دەکەین.