ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لە شەنگال بەردەوامە

بە پێشەنگایەتیی TAJÊ، یەکەم ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لەسەر پرسی فەرمانی بەئامانجگرتنی کۆمەڵکوژی ژنان بە دروشمی "یەکبوون و تێکۆشان پاراستنی ژنان مسۆگەر دەکات" لە شەنگال دەستیپێکرد.

بە پێشەنگایەتیی  TAJÊ، یەکەم ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لەسەر پرسی فەرمانی بەئامانجگرتنی کۆمەڵکوژی ژنان بە دروشمی "یەکبوون و تێکۆشان پاراستنی ژنان مسۆگەر دەکات" لە شەنگال دەستیپێکرد.

شەنگال

 

ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر خاکی پیرۆزی شەنگال و هەزاران ژنیان لە شەنگال ڕفاند و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕەسەنی شەنگالیان کوشت، چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژی جەستەیی و هزری و کلتوری و باوەڕیان لەسەر ژنانی عێراق و بەتایبەتی ژنانی ئێزدی ئەنجامدا، جوگرافیای ئەو ناوچەیە کە پشت بە سروشت و ڕەگ و ڕیشەی خۆی بەستووە، شاهیدی دڕندەیی چەندین ڕووداو بووە ئەم خاکە بەخوێنی چەندین خەڵکی ئێزدی ئاودرا لەسەر ئەم بنەمایە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی TAJÊ یەکەم ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لە ناوچەی تل عوزێری شەنگال بە دروشمی "یەکبوون و تێکۆشان پاراستنی ژنان مسۆگەر دەکات" ڕێکدەخات.

 

لە یەکەم ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدیدا ئەو کێشانەئ بۆچی چەتەکانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر عێراق؟ ڕەوشی ژنان چیە کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی داعش دەبنەوە و کاریگەری چیە لەسەریان؟ هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژییە چیە؟ بۆچی ژنان دەبنە یەکەم ئامانج لە کۆمەڵکوژیەکەدا؟ ژنان چۆن دەتوانن قەڵغانێک لە دژی کۆمەڵکوژیی ژنان دابنێن؟ خاڵە هاوبەشەکان چین کە دەتوانن پاراستنی ژنان لە هێرشی قڕکردن مسۆگەر بکەن؟ ڕەوشی ژنان لە کەمپەکاندا چۆنە؟ سەرەڕای ئەوەش سیاسەتی کۆچکردن کە سیستەمی سەرمایەداری پەیڕەوی دەکات لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی و پەرەپێدانی چارەسەریش بە ڕاوێژەوە تاوتوێ بکرێت هەروەها ژنانی عەرەب لە بەغدادەوە ئەندامانی بەرەی خەباتی دیموکراتی موسڵ، ڕێکخراوی گەشەپێدانی ژنان و تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بەشدارییان لە ڕاوێژەکەدا کرد هاوکات ئەو ژنانەی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون لە ڕاوێژەکەدا ئامادەبوون.

 

"ژنان توانای پێشەنگایەتییان هەیە"

وتاری کردنەوەکە لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی TAJÊ ڕیهام حەجۆ پێشکەشکرا و وتی: "سەرەتا پێشوازی لە هەموو ژنان دەکەم بەتایبەتی ئەو ژنانەی لە دەرەوەی شەنگال ئامادەن و ئاستەنگی زۆریان هەبووە، ئەمڕۆ ئامانجی کۆبوونەوەکەمان لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە باسکردنی ئەو گرفتانەیە کە ژنان ڕووبەڕوویان بۆتەوە و چارەسەرێک بدۆزنەوە لە هەموو جیهاندا ئاشکرایە کە ئەم خاک و وڵاتە هەزاران ساڵە لەسەر یەکسانی گەلان و پاراستنی فرە کەلتوری ژیاون ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەمان کودەتایە بۆ هەموو هێزە دەسەڵاتدارەکان، چونکە دەسەڵات نایانەوێت یەکڕیزیی گەلان لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دروست بکرێت، دەسەڵاتداران دەیانەوێت کۆمەڵگاکان وەک ئامڕازێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن ئێمە وەک ژنانی ئێزدی لە دژی چەتەکانی داعش هێز و ئەزموونمان هەبوو ئێمە چەندین شەهید و پێشەنگی کۆمەڵگای بەنرخمان بەخشیوە لە ڕێگەی پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵگا و ژنانەوە، . بۆ نمونە، جیلان بێرجس، دایکە گوڵە، ژنانی ئێزدی و ژنانی عێراق، کە بە تێکۆشانێکی زۆرەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە ژنان دەسەڵاتێکی پێشەنگیان هەیە بەبیرۆکەی ئازاد دەتوانین بەخەباتێکی هاوبەش و بەپاراستنی ناسنامەی ژنان بگرینە قەڵغانی دژ بەجینۆسایدکردنی ژنان".

 

"چەتەکانی داعش ژنانیان کردە ئامانج"

شەمسە نەجار چالاکوانی مەدەنی بەغدا، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئێزدییە، وتی: "پێشکەوتنی تێکۆشانی ژنان لە مێژوودا بووەتە هۆی ئەوەی ژنان لە لایەنی زانستییەوە مافێکی زۆر بەدەستبهێنن و بۆ ئازادی خۆیان تێبکۆشن هەروەها تا ئێستا چەندین مافی ژنان پێشێلکراون و جینۆساید دەکرێت ئەم پرسیارە نەک تەنیا لەلایەن ژنانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵکو لە هەموو جیهاندا ئەزموون کراوە، هەروەها شەڕەکانی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی ژنانی گەنج ڕووبەڕووی چەندین کێشە ببنەوە ئەو شەڕانەی کە ڕوویدا زنجیرەی دەوری ژنانیان بەستەوە و دەیانویست لەژێر ناوی شەرەف و پاراستنی ئەخلاقی ژنان لەناوبەرن بەتایبەتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال ژنی کردە ئامانج مەبەست لەو هێرشانە هێشتنەوەی بێکاریگەری ژنانە لە بواری گشتیدا، لە مێژووی عێراقدا هیچ کاتێک هیچ فشارێک لەسەر بیروباوەڕێکی تر نەبووە بە زەبری هێز باوەڕ هەرگیز ناگۆڕێت بەڵام چەتەکانی داعش ویستیان بە دڕندانەترین شێوە شەنگال لەناوبەرن، بەتایبەتی دژی باوەڕی ئێزدی ژنانی ئێزدی ڕفێندران و کوژران و دەستدرێژییان کرایەسەر و فرۆشران "ئەمە هەمووی دژی مافی مرۆڤە، بەڵام تا ئێستا هیچ دادگایەکی دەنگی نەداوە بۆ دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانە".

 

"چارەسەری گشتی دەدۆزینەوە"

چالاکوانی مەدەنی لەبەغدا بەدر ئەرسرە وتی: "پێش هەموو شتێک بەخێرهاتنی هەموو میوانان دەکەم و سوپاسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دەکەین بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێکی لەو شێوەیە،  ئەمڕۆ لەم ڕاوێژەدا باس لە کێشەکانی ژنان دەکەین کە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و چارەسەری هاوبەش دەدۆزینەوە".

 

 دوای وتارە کراوەکە، فیلمێک لەسەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە دژی کوردانی ئێزدی نمایش کرا.

 

ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لە سێ دانیشتن پێکدێت بەڵام بەهۆی فشارەکانی حکومەتی عێراقەوە زۆرێک لەژنان و ڕێکخراوەکان ناتوانن ئامادەبن بۆیە ڕاوێژکردنەکە بۆ ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.