ژنانی خوێنکاری ئەفغانستان بۆ داوکردنی مافەکانیان ناڕەزایەتییان نیشاندا

خوێندکاران لە شارە جیاجیاکانی ئەفغانستان بە سازدانی گردبوونەوە ناڕەزایەتیان نیشاندا سەبارەت بە بەدەستهێنانی مافی پەروەردە، کوژرانی خوێندکارانی ناوەندی پەروەردەیی کاج و جینۆسایدی هەزاراسیان شەرمەزار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، خوێندکاران لە شارە جیاجیاکانی ئەفغانستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای مافی خوێندن و ڕاگرتنی جینۆسایدی هەزارەکانیان کرد.

 

بەپێی زانیارییەكان، خوێندكارانی زانكۆی هەرات بە هەڵگرتنی دروشمەکانیان كە لەسەری نووسراوە "پەروەردە مافی ئێمەیە، جینۆسایدی هەزاران ڕابگرن" و دروشمی "پەروەردە گوناه نییە، ئاسایش مافی ئێمەیە، مردن بۆ دوژمنانی زانست" ڕێپێوانیان کرد و چەند کەسێک بریندار بوون کاتێک لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە هێرشیان کرایە سەر و لێیاندرا.

 

هه‌روه‌ها گروپێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی بامیان ڕۆژی پێشتر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و له‌ بڕیاره‌كانیاندا كۆمه‌ڵكوژی خوێندكارانیان له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی كاجیان به‌ نموونه‌یه‌كی ڕوون له‌ جینۆسایدی  ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت تاڵیبان لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت لەبەرامبەر کوشتنی حەلیمە ئیمامی.

 

باس لەوەش کراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی کابول ژمارەیەک خوێندکار لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستگیرکراون، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رات، ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانیش كه‌ یاوەری خوێندكاره‌ ژنەکان بوون، ده‌ستگیركراون.

 

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆپیشاندانەکان، هێزەکانی تاڵیبان گەمارۆی خۆپیشاندەرانیان دا و مۆبایلەکانیان شکاند، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت کۆتایی بە جینۆساید و هێرشە تیرۆریستیەکان بهێنن، ئاسایش دروست بکەن، زانکۆ و قوتابخانەکان بکەنەوە، مافی خوێندنیشیان هەبێت.