قژبڕین، سیمبولی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆشنبیرێکی باکووری کوردستان بە تابلۆیەک کە لە زیندان کێشاویەتی پشتگیری بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
بێریڤان ئایدن، بەندکراوی زیندانی ژنانی شاکران، بە زیادکردنی قژی بۆ ئەو تابلۆیەی کە هێمای بەرخۆدانی ژنانە، پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنان کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ژینا ئهمینی له لایهن پۆلیسی ئهخلاقی ڕژێمی ئێران و پاشان گیانلەدەستدانی، خۆڕاگریی ژنان كه له ڕۆژههڵات دهستی پێكرد و له سهرتاسهری ئێراندا بڵاو بووهتهوه، ژنان لە جیهان به قژبڕین پشتیوانیان له ژنانی ڕۆژههڵاتی کوردستان دەکەن.
یەکێک لەو کەسانەی کە پشتیوانی لەو بەرخۆدانە کردووە، ڕۆشنبیر بێریڤان ئایدنە کە لە بەندیخانەی شاکران ڕاگیراوە، بێریڤان لەو نامەیەدا کە بۆ خێزانەکەی ناردووە، قژی خۆی بەو وێنەیەوە چەسپاندووە کە بە خەڵوز و بۆیەی وشک کێشاویەتی.
لە تابلۆکەدا دار هەیە هەروەها ژنێک کەمانچە دەژەنێت، ئاماژە بە دێنز پۆیراز دەکات، ئەو تابلۆیەی بێریڤان ناردویەتی بە قژی تیشک دەخاتە سەر گەڵاکانی دارەکە، دەربڕینێکە لە "ئەو ژیانەی کە لە قژی ژنێکەوە گەشە دەکات".