دژی هێرشکردنە سەر ژنێکی گەنج چالاکوانان ناڕەزایەتییان دەربڕی

لە سلێمانی چالاکوانان گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا دژی ئەو هێرشانەی کرانە سەر ژنێکی گەنج لە گەڕەکی هوانە.

سلێمانی
ئەمڕۆ لە پارکی نالی سلێمانی بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی"،  دەبێت ئەم وەحشیگەریە کۆنە پارێزیە شکست بهێنێت و چەندین دروشمی تر گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

 

هەر بەشداربوویەکی ناڕەزایەتیەکە بە وشەیەک ناڕەزایەتی خۆی لە کارێکی هونەریدا دەردەبڕی، وەک نیشاندانێک لە دژی ئەو هێرشەی کرایە سەر ژنێکی گەنج.


لە دواتردا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا بیر و بۆچوونی بەشداربووان لەلایەن بەهار مونزیر چالاکوانەوە سەبارەت بە کردەوەکە خرایە ڕوو.

 

ڕۆژی ٣٠ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی چەند گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوەوە کە ژمارەیەک پیاوی گەنج سوکایەتی بە ژنێکی گەنج دەکەن و لێی دەدەن.


ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و دوای جوڵاندنی ڕایگشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند شازدە تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.