درێژەی دۆخی نالەباری خەڵکی خوی
خەڵکی خوی تا ئێستا کەمیی سەختی دابینکردنی گەرمکەرەوەیان هەیە و لە سەرمادا دەژین و حکومەت کەمتەرخەمە لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا نزیکەی دوو هەفتە بەسەر بوومەلەرزەکەی خوی تێپەڕیووە و سەدان یەکەی نیشتەجێبوونی ئەم شارە و گوندەکانی دەوروبەری بەهۆی بوومەلەرزەکەوە وێرانبوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، خەڵکی ئەم شارە هێشتا لە سەرمادا ژیان بەسەر دەبەن.
بارودۆخی قوربانیانی بوومەلەرزەی خوی لەم ڕۆژە ساردەی زستاندا سەخت و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستاش خەڵک ڕووبەڕووی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دەبنەوە لەوانە هۆکارەکانی گەرمەکەرەوە، خێمە و بەتانی و خواردن.
جگە لەوەش نەبوونی ئاسایشی پێویست لە دانانی چادر و بەکارهێنانی ئامێری گەرمکەرەوەی ناپارێزراو بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چادرەکان و ژەهراویبوون و خنکاندنی خەڵکی ناو چادرەکان و ژیانیان لە جاران زیاتر کەوتوەتە مەترسییەوە.
سەرەڕای گلەیی بەردەوامی خەڵکی خوی لەلایەن حکوومەت و دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە سەبارەت بە دۆخی خراپی فریاگوزاری، میدیا ناوخۆیی و سەر بە حکومەتەکان "کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و فریاگوزاری لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی خوی"یان ڕاگەیاند.
به پێی ئه و وێنه و هەواڵانەی له تۆڕه کۆمەڵایەتییه کان و بڵاوکراونەتەوە، قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خوی تا ئێستاش به ئاگر له کۆڵان خۆیان گەرم دەکەنەوە.
ڕژێمی ئێران بە مەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی خۆی و ڕەنگە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجە تاوانکارییەکانی، بە بیانووی ناردنی "یارمەتی مرۆڤدۆستانە" چەندین باری زەبەلاحی بۆ سوریا ناردووە و خەڵکی ئێرانی بە تەواوی لەبیر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەو هاوکارییانەی بۆ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و هێزەکانی سەربەخۆیەتی و لە ڕاستیدا هیچ هاوکارییەک بۆ ئەو خەڵکە نانێرێت کە بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەوە زیانیان لێکەوتووە.